جەنگاوەرەکەی ئیتاڵیا چووە خولی ئەرجەنتین

24-07-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن دانیێلی دی رۆسی
A+ A-
رووداو - هەولێر

دانیێلی دی رۆسی یاریزانی یانەی رۆما گەیشتە ئەرجەنتین بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانە مێژووییەکانی خولی ئەرجەنتین.

دی رۆسی لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو رایگەیاند، ریزەکانی یانەی رۆما بەجێدەهێڵێت، ئەمڕۆ ئەو یاریزانە گەیشتە ئەرجەنتین بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئەو وڵاتە.

ئێستا دی رۆسی لە بارەگای ئەو یانەیە و لەلایەن هاندەرانی ئەو یانەیە پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیش بە فەرمی بە مێدیاکان وەکو یاریزانی یانەی بۆکاجۆنیۆرز دەناسێنرێت.

دانیێلی ئەمڕۆ بووە 37 ساڵ و پێشتر تەنیا لە رۆما و بۆ ماوەی 18 ساڵ لە ریزەکانی گورگەکان یاریکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە