سۆڵشایەر باسی پۆگبای کرد و هۆشداریشی دا

24-08-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-
رووداو-هەولێر 

ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یونایتد لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا رووبەڕووی یانەی کریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە و راهێنەری شەیتانە سوورەکانیش هۆشداریدایە یاریزانەکانی.

ئۆلێ گونار سۆشایەری راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: ئەمە یارییەکی قورسە، وەک هەموو یارییەکانی پرێمەرلیگ، هەر یارییەکی پرێمەرلیگ بەرەنگارییەکی جیاوازیان هەیە، تیپی بەرامبەرمان زۆر رێکخراون و لەڕووی هێرشبەریشەوە زۆر باشن.

سۆشایەر باسی لە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەکەی کرد کە بەم دواییە تووشی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی لەدەستدانی لێدانێکی سزا لە یاری رابردوودا بەرامبەر وۆلڤەرهامپتۆن و بەرگری لێکرد و گوتی: پۆگبا باشە، ئەو کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و بۆمنی دووپاتکردووەتەوە کە زۆر باشە، باوەڕناکەم کە ئێمە لە ساڵی 2019دابین و باسی ئەم کێشانە بکەین، من ناتوانم ئەو شتانە بگۆڕم، بەڵام لەسەر بەرپرسان و کاربەدەستانە کە رۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە رق بڵاودەکەنەوە.

ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی وۆلڤەرهامپتۆن دەکات لە کاژێر 17:00، مان یونایتد لە یاری یەکەمدا لە چێڵسی بردبووەوە و لە یاری رابردوودا 1-1 لەگەڵ ولڤەرهامپتۆن یەکسانبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە