ڤیدیۆ؛ کوردێک بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا و شایی کوردی دەکات

25-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دێنیز ئونداڤ
دێنیز ئونداڤ
نیشانەکردن دێنیز ئونداڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دێنیز ئونداڤ، هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت سەرکردایەتیی یانەکەی بۆ بردنەوەی نازناوی جامی ئەڵمانیا و گەیشتن بە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.
 
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە یاریگەی ئۆڵیمپی بەرلین بەڕێوەچوو، هەردوو یانەی شتوتگارت و ئەرمینیا بیلیفێڵد رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
دوای 15 خولەک یارییکردن نیک ڤۆلتێماد گۆڵی پێشکەوتنی بۆ شتوتگارت تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 22 دێنیز ئونداڤ ئاسیستی کرد و ئینزۆ میلۆی فەرەنسی گۆڵی دووەمی بۆ شتوتگارت تۆمارکرد.
 
دوای 6 خولەک، ئەمجارە ئونداڤ خۆی تۆڕی هەژاند و یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی شتوتگارت کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 65 ئینزۆ میلۆ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد و شتوتگارتی زیاتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیککردەوە.
 
خولەکی 82 یوکیان کانیا ئەنجامەکەی گۆڕی و گۆڵێکی بۆ ئەرمینیا تۆمارکرد، پاشان جۆشوا ڤاگنۆمان بەهەڵە گۆڵی دووەمی ئەو یانەیەی لە دژی شتوتگارت تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی شتوتگارت کۆتاییهات، یانەکە بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا و گەیشتە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو و جاری چوارەمە نازناوەکە دەباتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە