ڤیدیۆ؛ بەفەرمی لیڤەرپوول بۆ یەکەمجار لەدوای 30 ساڵ بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

26-06-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی چێڵسی بۆ جاری سێیەم لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا خزمەت بەو یانانەی دەکات کە لە نازناوەکە نزیکن و ئەمجارەش تۆڵەی بۆ یانەی لیڤەرپوول کردەوە و لە مانچێستەر سیتی بردەوە، بەفەرمی یانەی سوورەکە نازناوەکەی مسۆگەرکرد.

چێڵسی لە یاریگەی ستامفۆردبیرج میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

یارییەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو، چێڵسی زۆر باش یاریکرد و توانی چەندین هەل بۆ سەر گۆڵەکەی ئێدێرسۆن دروستبکات، کریستیان پۆلیشیچی ئەمریکی بەرگریکارانی یانەی میوانی هەراسانکردبوو، لە نیوەی یەکەمدا گۆڵی پێشکەوتنی بلووزی کرد، دوای ئەوەی بەتەنیا لەگەڵ گۆڵپارێزدا مایەوە، لە نیوەی دووەمدا یانەی مان سیتی لە رێگەی کیڤن دیبرۆینەوە بە لیدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکسانبونیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 80 فێرناندینۆ تۆپێکی لە نزیکی هێڵی گۆڵەکەیان بەدەست دەرهێنایەوە و ناوبژیوانیش بە یارمەتی سیستەمی ڤار لێدانی سزای بۆ چێڵسی هەژمارکرد و فێرناندینۆش بە کارتی سوور دەکرکرا، ویلیان داسیلڤا بەسەرکەوتووی لێدانەکەی جێبەجێکرد و چێڵسی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.

چێڵسی ئەمە جاری سێیەمە خزمەت بەو یانانە دەکات کە لە نازناوەکە نزیکن، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 لە لیڤەرپوولی بردەوە و مانچێستەر یونایتدی کردە پاڵەوان، لە ساڵی 2016 لە تۆتێنهامی بردەوە و لێستەر سیتی کردە پاڵەوان بەبێ یاریکردن لەو گەڕەدا، ئەمجارەش بە بردنەوەی لە مان سیتی، یانەی لیڤەرپوولی کردە پاڵەوان.

لیڤەرپوول بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ڤێرژنی نوێی پرێمەرلیگ، یەکەمجاریشە لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی بە جیاوازی 23 خاڵ لە مان سیتیی دووەم.

چێڵسی پلەی چوارەمی قایمترکرد و کۆی خاڵەکانیان بۆ 54 خاڵ بەرزکردەوە و هیوای بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ زۆر زیاترکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات