ئەو یارییەی رەنگە پاڵەوانی پرێمەرلیگ یەکلاییبکاتەوە

25-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مان سیتی چێڵسی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ


یارییەک کە چەندە بۆ هەردوو رکابەرەکە گرنگە، هێندەش بۆ تیپێک گرنگی هەیە کە مەستی بردنەوەیە و لە رێگەی شاشەی تیڤییەکانەوە دەیەوێت بکەوێتە نێو دڵخۆشییەکی مێژوویی، ئەوە یارییەکەی ئەمشەوی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتییە، کە بۆ لیڤەرپوول زۆر تایبەتە.

کاژێر 22:15 چێڵسی لە ستامفۆرد بریچ رکابەری مانچێستەر سیتی دەکات، بلۆز لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە، شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکات، مان سیتی جگە لە بەهێزکردنی جێگەی خۆی لە پلەی دووەم ئامانجێکی دیکەی نییە.

یانە لەندەنییەکە لە سەرەتای گەڕانەوەی پرێمەرلیگدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە ئاستۆن ڤێلای بردووەتەوە، بەڵام لامپارد هەست بە نیگەرانی دەکات و گوتی، زۆر بە ئاسانی گۆڵمان لێدەکرێت، ئەمشەویش بەرامبەر تیپێک یارییدەکات بەهێزترین هێلی هێرشبەری لە خولەکەدا هەیە و 76 گۆڵی لەم وەرزەدا تۆمارکردووە، بەڵام مان سیتی بەبێ ئەگوێرۆ و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییدەکات، بۆیەش بارودۆخەکە جیاوازە.



مانچێستەر سیتی لە دوو یاریی سەرەتای گەڕانەوەی پرێمەرلیگدا لە یاریگەی خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، 7 یارییە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا نەدۆڕاوە، ئەمەش ئەرکی چێڵسی قورستر دەکات.

ئەم یارییە رکابەرییەکی مێژینەی نێوان هەردوو یانەیە، هەمیشە یارییەکانیان جێگەی سەرنج و تێڕامان بووە، بەڵام ئەمشەو زیاتر چاوی لەسەر دەبێت، بەتایبەتیش ئەنجامی یارییەکە بەندە بە بردنەوەی پرێمەرلیگ لەلایەن لیڤەرپوولەوە.

ئەگەر هاتوو مان سیتی یەکسانبوو، یانیش دۆڕا بەفەرمی لیڤەرپوول نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ مسۆگەر دەکات و دوای 30 ساڵ خەونەکەی دەبێتە راستی، بۆیە لامپارد چەندە چاوی لە یاریزانەکانییەتی بۆ بردنەوەی یارییەکە، کڵۆپ یاریزانەکانیشی هێندە چاویان لەسەر شین پۆشەکان دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات