رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکانی خولی پلە یەکی ئەرجەنتین و لە ئەرکێکی نیمچە ئاساندا، یانەی بۆکا جۆنیۆرز لە بۆینس ئایرس و لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی بانفیڵدی کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
تیپی خاوەن یاریگە هەرزوو باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکە و تیپی میواندا سەپاند و چەندین هەلی مەترسیداری دروست کرد، بەتایبەتی لێدانێکی بەهێزی پارادێس، بەڵام لە نیوەی یەکەمدا نەیتوانی تۆڕی بانفیڵد بهەژێنێت و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لەنیوەی دووەمدا ئیدینسۆن کاڤانی و هاوڕێکانی سووربوون لەسەر تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 55 میگێل مێرێنتیێل گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆکا جۆنیۆرز تۆمارکرد.
بۆکا بەردەوام بوو لەسەر هێرشەکانی تاوەکو کاڤانی لە خولەکی 82 بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی یانەکەی و بردنەوەی تۆمارکرد و یارییەکە دوو بە هیچ کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە بۆکا جونیۆرز خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەندیی کۆمەڵەی یەکەم، لە کاتێکدا بانیفیڵد بۆ پلەی یازدەیەم دابەزی.
هەشت یانەی یەکەمی کۆمەڵەکە سەردەکەون بۆ قۆناخی شانزدەی خولەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ