لاکازێت بەلێدوانێک هاندەرانی رۆناڵدۆ تووڕە دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەلیکساندەر لاکازێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەلیکساندەر لاکازێت، ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی ئێستای یانەی نیۆمی سعودی لەلێدوانێکدا هاندەرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووڕە دەکات و هەرا دەنێتەوە.
 
لاکازێت هاوینی رابردوو هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بنزیما و دەیان ئەستێرەی دیکە لە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە روویکردە خولی سعودی و پەیوەندیی بە یانەی نیۆمەوە کرد.
 
یاریزانە فەرەنسییەکە لە لێدوانێکدا لەبارەی خولی سعودییەوە دەڵێت "خولەکە گەشەی زۆری کردووە، ئەگەر لەسەر ئەم رێگەیە بەردەوامبێت دەبێتە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهان. من دەمزانی خولی سعودی بەهێزە، بەڵام کە هاتمە ئێرە زۆر لەوە زیاتر بوو کە چاوەڕێم دەکرد، هاتن بۆ ئێرە بۆ یاریزانانی ئەورووپا وەکو سەرکێشییەکە، بەهۆی ئەو کەشوهەوا پڕ رکابەرییەی لەنێوان هەموواندا هەیە."
 
لەبارەی باشترین یاریزانی خولی سعودی، ئەلیکساندەر لاکازێت گوتی "کەریم بنزیما بەهۆی سەرکردایەتیکردنی ئیتیحاد بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی رابردووی خولی سعودی، لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە. جواو فێلیکس بەشێوەیەکی زۆرباش دەرکەوتووە، دووانەیەکی بەهێزی لەگەڵ رۆناڵدۆ دروستکردووە، بەڵام پێموایە مێسی باشترین یاریزانی مێژووە."
 
هێرشبەری پێشووی فەرەنسا و یانەی ئارسیناڵ زیاتر قسەیکرد و گوتی "ئێستا کیلیان ئێمباپێ باشترین یاریزانی جیهانە، ئەو دەتوانێت سەرکردایەتیی فەرەنسا بکات بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال، لەسەر ئاستی راهێنەرانیش میکێل ئارتێتا هاوشانی لویس ئێنریکێ باشترینە."
 
ئەم لێدوانەی ئەلیکساندەر لاکازێت، دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو میدیای سعودی و هاندەرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا دروستکرد و ئەوانەی پاڵپشتیی دۆن دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە