بەڤیدیۆ؛ گۆڵێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دوای لەدەستدانی لێدانی سزا

26-08-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گۆڵێکی جیاواز بەهەڵە تۆمارکرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە یارییەکی تۆپی پێدا لە ئوسترالیا، گۆڵێکی تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێش تۆمارکرا، کاتێک بەرگریکارێک بەهەڵە تۆڕی یانەکەی هەژاندەوە.

لە یاریی نێوان هەردوو ئیستوود سانت ئاندروز و گلادسڤیل راڤنز، لە باکووری رۆژئاوای سیدنی، هەردوو یانە بەرامبەر یەکدی یارییانکرد و ئیستوود یارییەکەی بە 3-2 بردەوە.

لە دوایین 5 خولەکی یارییەکەدا، لێدانێکی سزا بۆ یانەی ئیستوود هەژمارکرا، لێرەوە چیرۆکی گۆڵە سەیرەکە دەستیپێکرد، کاتێک هێرشبەری یانەکە لە جێبەجێکردنی لێدانەکەدا سەرکەوتوو نەبوو و گۆڵپارێز تۆپەکەی گەڕاندەوە، بەڵام بەرگریکارێکی یانەکە بەلێدانێکی بەهێز و بەهەڵە تۆڕی یانەکەی هەژاندەوە و گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە، لەکاتێکدا یاریزانەکە دەیەویست تۆپەکە لە گۆڵی خۆیان دووربخاتەوە.

بەهۆی ئەم گۆڵەوە تیپی ئیستوود سانت ئاندروز یارییەکەی بە 3-2 بردەوە.

ئەم گۆڵە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و چەند کەسێک نووسیوویانە، ئەمە خراپترین گۆڵە بینیبێتمان کە یاریزانێک لە خۆیان بکاتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

سەرۆکی ئامەدسپۆر: دەزانین ئامەدسپۆر نوێنەرایەتیی چی دەکات

ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر لەبارەی ئەو پەیامەی یانەکەیان کە تێیدا هاتبوو، "هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی تورکیا لە رێگەی گەیشتن بە جامی جیهانی دەخوازین!" رایگەیاند، ئەمە بەرپرسیاریێتییە و لێدوانی لەم شێوەیەیان دەبێت.