ڤیدیۆ؛ سێلتیك بردییه‌وه‌

26-12-2019
ئیحسان تاهیر
بۆستن سێلتیك ـ  تۆرنتۆ راپتۆرز 118 ـ 102
بۆستن سێلتیك ـ تۆرنتۆ راپتۆرز 118 ـ 102
نیشانەکردن خولی باسكه‌ی ئه‌مریكی
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

گایلن براون 30 خاڵی به‌ده‌ستهێنا و به‌ هاوكاری هاوڕێیه‌كه‌ی كیمبا والكه‌ر كه‌ ئه‌ویش 22 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، سه‌ركردایه‌تی بۆستن سێلتیكیان كرد بۆ بردنه‌وه‌ له‌ تۆرنتۆ راپتۆرز.

له‌ یارییه‌كی به‌هێزی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكیدا، بۆستن سێلتیك رووبه‌ڕووی تۆرنتۆ راپتۆرز بووه‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی 118 ـ 102 خاڵ لێیبرده‌وه‌.

ئینس كانته‌ری یاریزانی سێلتیكیش یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانی یارییه‌كه‌، كه‌ 12 خاڵی به‌ده‌ستهێنا و 11 هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئه‌نجامدا.

بۆستن سێلتیك به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی بووه‌ یه‌كه‌م تیپی ناوچه‌ی ئاتله‌نتی كه‌ له‌ دوایین 4 ساڵدا له‌ تۆرنتۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە