ئاتێلتیكۆ مه‌درید ئه‌مشه‌و له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی سێلتاڤیگۆ ده‌بێته‌وه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شته‌می جامی شای ئیسپانیا.
له یاریی چووندا، كه له یاریگه‌ی سێلتاڤیگۆ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ هاتنه ده‌ره‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌ركی خاوه‌ن ماڵ له میوانه‌كه‌ی زه‌حمه‌تتره، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجامی یاریی رابردوو هیچ سوودێكی بۆ ئاتێلتی نابێ و به پێچه‌وانه‌ش، سێلتاڤیگۆ به چه‌ند بژارده‌یه‌ك یاریی ده‌كات و وره‌شی به‌رزه، چونكه یاریی رابردوو گۆڵی لێ تۆمارنه‌كراوه و تۆماركردنی گۆڵێكی زوو له یارییه‌كه‌دا، هه‌موو پلانه‌كانی سیمیۆنی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئاتێلتی پێویستی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ریتمی یاریكردنی خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی دوای یه‌كسانبوونی له یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر سڤییا.
تاكه كێشه‌ی ئاتێلتی له‌ده‌ستدانی هه‌لی زۆری گۆڵكردن و كه‌میی ژماره‌ی گۆڵهكانیهتیی له یارییه‌كاندا.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ر ئه‌مشه‌و یانه‌ی بارسیلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو به تۆزێك وریاییه‌وه پێشوازی له ئاتلتیك بلباو ده‌كات.
بارسا له یاریی چووندا به زه‌حمه‌ت به 2-1 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی هێنا و ئه‌مڕۆش پێویستی به دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌یه، یاریی ئه‌مڕۆش سێیه‌م یارییه، كه له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا هه‌ردوو تیپ به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بارسا هه‌رچه‌نده له لالیگادا 6 گۆڵی له تیپه باسكییه‌كه تۆماركرد، به‌ڵام ده‌بێ به وریاییه‌وه یاریی بكات، چونكه جگه له سه‌ركه‌وتن، پێویستی به پاراستنی یاریزانه‌كانیشی هه‌یه له پێكان، چونكه شه‌ممه یارییه‌كی گرنگی به‌رامبه‌ر ئاتێلتیكۆ مه‌درید هه‌یه، بلباویش تیپێكی به شێوازێكی به‌هێز و توندوتیژ یاریی ده‌كات.
بارسیلۆنا ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزه بۆ جاری چواره‌م له ماوه‌ی 8 وه‌رزدا جامی شا بباته‌وه و ژماره‌ی نازناوه‌كانی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا بكاته 28 نازناو.
بلباو، كه سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به تۆماركردنی 4 گۆڵ له بارسا، جامی سوپه‌ری ئیسپانیای برده‌وه، هێشتا دڵی به‌رامبه‌ر بارسا دانهكهوتووه و ئامانجی ئه‌وه‌یه تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه، چونكه سێ جار له یاریی كۆتایی جامی شادا له 2009 و 2012 و 2015 پێی دۆڕاوه.
تیپه سووروسپییهكه 23 نازناوی شای هه‌یه و چاوی له 24یه‌مینه، بۆیه پێشبینیی یارییه‌كی به‌هێز و توندوتیژی ده‌كرێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ