رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ یانەی لیڤەرپوول، کە دەیەوێت نازناوی پرێمەرلیگ بەفەرمی بباتەوە و رێکوردی یانەی مانچێستەر یونایتد هاوتا بکاتەوە، کە دەبێتە خاوەنی 20 نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی.
یانەی لیڤەرپوول لە گەڕی سی و چواری پرێمەرلیگدا میوانداریی یانەی تۆتێنهام دەکات، کە بردنەوە یان یەکسانبوون نازناوی پرێمەرلیگ بۆ یانەکەی ئارن سلۆت مسۆگەر دەکات.
دوای ئەوەی ئارسیناڵ لەم گەڕەدا لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس یەکسان بوو، ئێستا لیڤەرپوولی خاوەن 79 خاڵ تەنیا پێویستی بە خاڵێکی دیکەیە بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەستبهێنێت و بەر لە کۆتاییهاتنی خولەکە بە چوار گەڕ نازناوەکە مسۆگەر بکات.
تیپەکەی ئارن سلۆت دەیەوێت بەزووترین کات هەموو شتێک یەکلایی بکاتەوە، کە لە کۆی حەوت یاری رابردووی لە خولی ئینگلیزی شەش یاریی بردووەتەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی هەمووان پێشبینیان دەکرد ئاستی لە خولەکە دابەزێت دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی کاراباو کەپ دۆڕا و لە چامپیۆنزلیگ دەرکرا.
هەمووان پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن کە لیڤەرپوول ئەمڕۆ نازناوەکە بەفەرمی بباتەوە، بۆ ئەوەی ئاهەنگێکی گەورە لە ئانفیڵد بگێڕێت، بەتایبەتی چونکە ژمارەی پێوانەیی مانچێستەر یونایتد یەکسان دەکاتەوە لە رووی بردنەوەی زۆرترین نازناوی خولی ئینگلیزی کە 20 نازناوە.
هەر لەبەرئەوەشە کە پێشبینی دەکرێت سلۆت لەگەڵ بەهێزترین پێکهاتەی سەرەکی خۆیدا دەست بەم یارییە بکات بۆ ئەوەی ئامانجەکە بپێکێت و دواتر لە هەفتەکانی کۆتایی وەرزدا پشوویەکی زۆر بە یاریزانە سەرەکییەکان بدات. ئەوان شایەنی ئەوەن.
محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوول لەم یارییەدا دەیەوێت بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی ریکۆردی نوێ، بەتایبەتیش کە گۆڵکاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە بە تۆامارکردنی 27 گۆڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ