لیڤەرپوول بەبردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش چووە نێو وەرزی نوێ

16-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیڤەرپوول پرێمەرلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەبردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش و زەحمەتی یانەی لیڤەرپوول دەستیپێکرد و یانەکە لە یانەی بۆرنمۆوسی بردەوە.
 
یارییەکە لە یاریگەی ئانفێڵد بەڕێوەچوو، ئەمە یەکەم یاریی فەرمی لیڤەرپوول بوو لە دوای گیان لەدەستدانی دیۆگۆ جۆتا، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەکە، دوای ئەوەی لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەگەڵ براکەی گیانیان لەدەستدا، بۆیەش یاریزانان و هاندەرانی لیڤەرپوول بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە رێزیان لە گیانی ئەو هاوڕێیەیان گرت و خولەکێک بەبێدەنگی وەستان و بانەری جیاواز بۆ جۆتا و براکەی بەرزکرانەوە.


37 خولەک تێپەڕی هوگۆ ئێکیتیکێ دەرگای گۆڵکردنی کردەوە و یەکەم گۆڵی خۆی لە پرێمەرلیگدا بەدرێسی یانەی لیڤەرپوولەوە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 49 کۆدی گاکپۆ بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی بۆرنمۆوسی هەژاند، رێدز بووە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
دوای ئەوە یانەی میوان ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و لە هەشت خولەکدا دوو گۆڵی لە رێگەی ئەنتۆنیۆ سێمێنیۆوە تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەمەش لیڤەرپوول کەوتە نێو دۆخێکی خراپ.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە دوو خولەک، فێدریکۆ کیێزا جارێکی دیکە لیڤەرپوولی پێشخستەوە و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 94 محەممەد سەڵاح، گۆڵی چوارەمی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد و ریکۆردێکی نوێی لە خولەکەدا تۆمارکرد، 9 وەرزە لەسەریەک ئەستێرە مێسرییەکە لە گەڕی یەکەمدا گۆڵ دەکات، یاریزانەکە 10 گۆڵ و 6 ئاسیستی لە گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگدا هەیە و خاوەنی ریکۆردی مێژووییە.


 
لیڤەرپوول یەکەم یاریی لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە و یەکەم سێ خاڵی لە خولەکەدا بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە