کۆمان دوای سەرکەوتنی بارسێلۆنا بۆ قۆناخی هەشتی جامی شا چی گوت؟

28-01-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵد کۆمان
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

رۆناڵد کۆمان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەیان لە رایۆ ڤایکانۆ و گەیشتن بە قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا پێشاندا و گوتی، عەقڵییەتی یاریزانەکانمان بەرەوپێش چووە.

کۆمان دوای بردنەوەیان لە یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: " یارییەکی باشمان ئەنجامدا و هەلی زۆرمان لە گێمی یەکەمدا لەدەستدا، لە گێمی دووەمدا کەسایەتیی خۆمان گەڕاندەوە و کاردانەوەی باشمان هەبوو و زۆرباشبووین، عەقڵییەتی یاریزانەکان بەرەوپێش چووە و بەمە دڵخۆشم، سەرەرای ئەوەی کە بەرامبەر تیپێک یارییمانکرد کە پاڵەپەستۆی زۆری خستەسەرمان و یارییەکی قورس بوو.

راهێنەری بارسێلۆنا زیاتر دەڵێت: " دوای ئەنجامی یارییەکانی ماوەی رابردوو متمانەی زیاترمان هەیە، رۆژێک پشوومان لەبەردەمە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ یاریی داهاتوو لە خولدا بکەین".

رۆناڵد زیاتر گوتی: " ئێمە لەسەر چیمەنی سرووشتی باشتر یارییدەکەین، لەراستیدا بارینی بەفر لە مەدرید کاریگەریی لەسەر یاریگەکە هەبوو، ئێمە دەمانتوانی گۆڵی زیاتربکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ئەنجامەکە و ئاستی تیپەکە بە کۆمەڵ رازی و دڵخۆشم".

لەبارەی ئەوەی کە ئامانجیان بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیایە؟ کۆمان دەڵێت: " ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە هەموو لایەکەوە بەرەوپێشەوە بچین، لە بارسا ئەم عەقڵییەتە هەیە و دەمانەوێت سەرەڕای سەختی بارودۆخەکە رکابەری لەسەر بردنەوەی هەموو نازناوەکان بکەین".

راهێنەری بارسێلۆنا ستایشی ئاستی فرێنکی دی یۆنگی کرد، کە لە 11 یاریی رابردووی یانەکەدا 5 گۆڵی کردووە و گوتی: " دی یۆنگی ئێستا لە هی ئایاکس باشرە، ئەو یاریزانێکی تەواو پێگەیشتووە و هاوکاریی بەرگریکارەکان دەکات و رۆڵێکی گەورەی لە رێکخستنی یارییدا هەیە و ئێستاش زیاتر گۆڵ دەکات، چونکە دەچێتە نێو هێڵی سزای تیپی بەرامبەر، ئەو ئێستا لە باشترین کاتەکانیدایە و پیرۆزبایی ئەم ئاستە بەرزەی لێدەکەم".

کۆمان هۆکاری پێدانی ئەو کارتە زەردەی لە یارییەکەدا پێیدا ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، تەنیا لەبەرئەوەی بە ناوبژیوانەکەی گوتووە تۆ هەڵەیت کارتی پێدراوە.

بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 2-1 لە یانەی رایۆ ڤایکانۆی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

سەرۆکی ئامەدسپۆر: دەزانین ئامەدسپۆر نوێنەرایەتیی چی دەکات

ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر لەبارەی ئەو پەیامەی یانەکەیان کە تێیدا هاتبوو، "هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی تورکیا لە رێگەی گەیشتن بە جامی جیهانی دەخوازین!" رایگەیاند، ئەمە بەرپرسیاریێتییە و لێدوانی لەم شێوەیەیان دەبێت.