رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی بەڕێوەچوون و خشتەی یارییەکانی جامی شا و سوپەری ئیسپانیای دیاریکرد.
فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، جامی شای ئیسپانیای وەرزی داهاتوو لەسەر شێوازی وەرزی رابردوو تاوەکو قۆناخی پێشکۆتایی بە یەک یاریی بەڕێوەدەچێت، پاشان دەبێتە یاریی چوون گەڕانەوە.
یارییەکانی سەرکەوتن بۆ قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە لە 14ـی 11 دەکرێن، یارییەکانی قۆناخی یەکەم لە 16ـی 12 بەڕێوەدەچن، قۆناخی 32 لە 16-1، قۆناخی 16 لە 27-1 بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی قۆناخی هەشت لە 3ـی 2 دەکرێن و یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی لە 10-2 و یاریی گەڕانەوەش لە 3-3 ئەنجامدەدرێت.
یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە 17ـی4ـی 2021 بەڕێوەدەچێت.
لەو بەیاننامەیەی فیدراسیۆنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی لەنێوان 16 تاوەکو 27ـی 1ـی 2021 بەبەشداریی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ریال سۆسیداد و ئاتلێتیک بیلباو دەکرێن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ