رووداو – هه‌ولێر
ئارۆن هۆلیدایی یاریزانی یانه‌ی ئیندیانا پیسه‌رز له‌گه‌ڵ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه نه‌یتوانی خاڵ تۆماربكات و تیپه‌كه‌ی له بەرامبه‌ر میامی هیتدا له دۆڕان رزگار بكات.
له خولی باسكه‌ی ئه‌مریكادا میامی هیت میوانداریی ئیندیانا پیسەرزی كرد و زۆر به زه‌حمه‌ت بە 113 ـ 112 خاڵ لێیبرده‌وه.
جیمی باتلێر پاڵه‌وانی یارییه‌كه بوو، كه توانی 20 خاڵ بۆ میامی تۆماربكات.
ئه‌مه دووه‌م شكسته بۆ ئیندیانا له دوایین 8 یاریدا، له كاتێكدا ئه‌مه چواره‌م سه‌ركه‌وتنه میامی به‌سه‌ریه‌كه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ