رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ یانەی بارسیلۆنا دوایەكەی مەشقیی خۆی لە كەمپی مەشقی لە ئینگلتەرا ئەنجام دا و سبەی شەممە رووبەڕووی سێلتیكی سكۆتلەندی دەبێتەوە.
بارسا كە هەفتەیەكە لە ئینگلتەران، ئەمڕۆ دوایەكەی مەشقییان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی زۆربەی یاریزانەكانی تیپەكە، لەوانەش لیۆنێل مێسی.
تیپەكەی كەتەلۆنیا سبەی شەممە كاژێر 20:05 بە كاتی باشووری كوردستان بەرامبەر سێلتیك یاریی دەكات لە یاریگەی ئەڤیڤیا لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا لە میانەی جامی دۆستانەی نێودەوڵەتی.
بارسێلۆنا لە كۆمەڵەی ئەمەریكا و ئەوروپایە و یاریی داهاتووشی لەگەڵ لێستەر سیتییە لە 3ی ئابدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ