رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا نەیتوانی بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا پێشەنگی لالیگا وەربگرێت و لە نێو یاریگای خۆیدا بە یانەی گرانادا دۆڕا.
لە کامپ نۆ هەردوو یانە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و بارسێلۆنا یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ دۆڕاند.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 23دا لیۆنێل مێسی گۆڵی یەکەمی بارسای تۆمارکرد و ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 63دا لە هەڵەیەکی بەرگریکارانی یانە کەتەلۆنییەکە داروین ماشیس ئەنجامەکەی بۆ گرانادا یەکسانکردەوە، دوو خولەک دوای ئەم گۆڵە، رۆنالد کۆمانی راهێنەری بلاوگرانا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر لە خولەکی 79دا خۆرخی مۆلینا بە لێدانی سەر گۆڵی دووەم و سێ خاڵی یارییەکی بۆ گرانادای میوان تۆمارکرد.
دوای ئەم ئەنجامە بارسا هەر لەپلەی سێیەمدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ و هەلی ئەوەی لەدەستدا پێشەنگی خول بە ئاتلێتیکۆ مەدرید چۆڵ بکات، گراناداش لە پلەی هەشتەمە 45 خاڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ