رووداو - هەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یانه‌ی یوڤێنتوس بۆ چواره‌مجار له‌سه‌ریه‌ک خه‌ڵاتی گڵۆب سۆکه‌ری بۆ باشترین یاریزانی جیهان برده‌وه.
له رێوره‌سمی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی گڵۆب سۆکه‌ر که ساڵانه له دوبه‌ی ئه‌نجامده‌درێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، به‌سه‌ر لیۆنێل مێسی، براوه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست و باڵۆن دۆر، ڤێرجل ڤان دایک، باشترین یاریزانی ئه‌وروپا و محه‌ممه‌د سه‌ڵاح سه‌رکه‌وت بۆ جاری چواره‌م خه‌ڵاته‌که‌ی له‌سه‌ریه‌ک بۆ باشترین یاریزانی جیهان برده‌وه، کە ئەکە جاری شەشەمە دۆن ئەو خەڵاتە بەدەستدەهێنێت.
یورگن کڵۆپ، راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول وه‌ک باشترین راهێنه‌ری جیهان دیارییکرا، ئه‌لیسۆن بیکه‌ر، گۆڵپارێزی هه‌مان یانه به‌باشترین گۆڵپارێز ده‌ستنیشانکرا و یانه‌ی لیڤه‌رپوولی پاڵه‌وانی جیهان، چامپیۆنزلیگ و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپاش وه‌ک باشترین یانه هه‌ڵبژێردرا.
له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی عه‌بدولره‌زاق حه‌مدوڵلا، هێرشبه‌ری مه‌غریبی و یانه‌ی نه‌سڕی سعودی وه‌ک باشترین یاریزانی عه‌ره‌ب خه‌ڵاتکرا و ئه‌شره‌ف حه‌کیمی یاریزانی مه‌غریبی و یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتموندیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی گه‌نجی عه‌ره‌بی برده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌رزشی دوبه‌ی، ساڵانه رێوره‌سمی خه‌ڵاته‌کانی گڵۆب سۆکه‌ر رێکده‌خات و چوارده‌یه‌م جاره باشترینه‌کانی جیهان خه‌ڵاتده‌کات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ