ترەمپ بۆ ئێران: تاوەکو درەنگ نەبووە رێککەوتن بکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل/ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەرزترین پردی ئەو وڵاتە تێکشکا و لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شتی گەورەتری بەدواوە دێت دەشڵێت، پێویستە بە زووترین کات تاران بە رێککەوتن رازیبێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 2ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، "گەورەترین پرد لە ئێران داڕما و هەرگیز جارێکی دیکە بەکارناهێنرێتەوە"؛ دەشڵێت، "زۆر شتی دیکەی گەورەتریش بەدوایدا دێن". 
 
ئەمڕۆ لە تاران پردی بی1 بۆردوومانکرا کە بەرزییەکەی نزیکەی 500 مەترە و دریژیەکەشی کیلۆمەترێکە. 
 
سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "کاتی ئەوە هاتووە ئێران رێککەوتن بکات بەر لەوەی زۆر درەنگ بێت". ئەو گوتیشی، "پێویستە ئێران رێککەوتن بکات پێش ئەوەی هیچ شتێک لەو وڵاتە نەمێنێت کە هێشتا دەکرێت ببێتە وڵاتێکی مەزن". 
 
رۆژی 28ی شوبات ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەریان و وڵاتانی کەنداو وەڵامی هێرشەکەی دایەوە. 
 
بە گوێرەی ئەو داتایانەی سوپای ئیسرائیل و سێنتکۆم بڵاویان کردووەتەوە، لە دەستپێکی جەنگەکەوە لانیکەم 15 هەزار ئامانجیان لە ئێران پێکاوە.  
 
چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئێران داوای ئاگربەست و کۆتاییهێنانیان بە جەنگ لێکردوون بەڵام ئەوان ئەوەیان رەتکردووەتەوە. 
 
بەرپرسانی ئێران چەند جارێک ئاماژەیان بەوە کردووە، گەرەنتی ئەوەیان پێبدرێت کە جارێکی دیکە هێرشیان ناکرێتەوە سەر و قەرەبووی زیانەکانی جەنگیشیان بکرێتەوە ئامادەن جەنگ رابگرن و ئاگربەست بکەن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە

پووتین و بن سەلمان: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بە خێرایی چڕبکرێنەوە

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە پێویستی راگرتنی خێرای جەنگەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردەوە. هەردوولا داوایان کرد هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ جەنگی ئێران چڕبکرێنەوە.