ئەرژەنتین هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئێرانی دەرکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەرژەنتین بڕیاری دەرکردنی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە وڵاتەکەی دا. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە تاران کۆمەڵێک "تۆمەتی ناڕاست، سووکایەتی ئامێز و بێ بنەما"ی ئاراستەی حکومەتی بوێنس ئایریس کردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەرژەنتین لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، فەرمان بە موحسین سوڵتانی تارانی، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئێرانی کراوە کە لە ماوەی 48 کاژێردا خاکی وڵاتەکە جێبهێڵێت. ئەم هەنگاوە تەنیا دوو رۆژ دوای ئەوە دێت کە ئەرژەنتین سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساند. 
 
خافێر میڵی، سەرۆککۆماری ئەرجەنتین، هاوپەیمانێکی نزیکی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە کە لە 28ی شوباتەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل لە جەنگدان لە دژی ئێران. 
 
لە فەرمانی دەرکردنەکەدا، ئێران بە "رێگریکردن لە دادپەروەری" تۆمەتبار کراوە. ئەم ئاڵۆزییانە رەنگدانەوەی تووڕەییەکی قووڵن لە ئەرژەنتین بەهۆی رەتکردنەوەی تاران بۆ رادەستکردنی ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە تەقینەوەکەی ساڵی 1994ی ناوەندی جووەکانی (AMIA) کە تێیدا 85 کەس کوژران. 
 
هەروەها ئەرژەنتین ئێران بە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی ساڵی 1992 باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دەزانێت کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس.
 
جێی ئاماژەیە ئەرژەنتین میوانداری گەورەترین کۆمەڵگەی جوو دەکات لە ئەمریکای لاتین، کە نزیکەی 300 هەزار کەسن و زۆربەیان لە بوێنس ئایریسی پایتەخت نیشتەجێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە

پووتین و بن سەلمان: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بە خێرایی چڕبکرێنەوە

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە پێویستی راگرتنی خێرای جەنگەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردەوە. هەردوولا داوایان کرد هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ جەنگی ئێران چڕبکرێنەوە.