ترەمپ: رۆژانە تەنیا یەک خولەک وەرزش دەکەم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی واژۆکردنی بڕیارێک بۆ گەڕاندنەوەی "خەڵاتی سەرۆکایەتی بۆ توانای جەستەیی" بۆ قوتابخانەکان، بە گاڵتەجاڕییەوە باسی لە شێوازی وەرزشکردنی خۆی کرد و رایگەیاند، رۆژانە تەنیا یەک خولەک وەرزش دەکات.
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، لە کاتی واژۆکردنی بڕیارەکەدا کە تایبەتە بە هاندانی منداڵان بۆ وەرزشکردن گوتی: "من زۆر وەرزش دەکەم، رۆژانە نزیکەی یەک خولەک، ئەویش ئەگەر بەختم هەبێت."
 
لە رێوڕەسمەکەدا، رۆبێرت کەنەدی جونیەر، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ترەمپ بەهۆی حەزی بۆ یاری گۆڵف، هەموو کۆتایی هەفتەیەک نزیکەی 14 کیلۆمەتر بە پێ دەڕوات. بەڵام ترەمپ بە پێکەنینەوە قسەکەی پێ بڕی و گوتی: "بێگومان ئەو کاتانەی عارەبانەی گۆڵف بەکارناهێنم."
 
ترەمپ کە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، لەگەڵ چەند قوتابییەکیشدا قسەی کرد، رووی دەمی کردە یەکێک لە قوتابییەکان و لێی پرسی: "پێت وایە دەتوانیت لە شەڕێکدا لێم ببەیتەوە؟" دوای ئەوەی قوتابییەکە گوتی بەڵێ، ترەمپ بە پێکەنینەوە گوتی: "پێم وایە دەتوانیت."
 
سەرەڕای ئەوەی ترەمپ هەمیشە شانازی بە توانای جەستەیی خۆیەوە دەکات، بە تایبەت لە بەراوردکردنیدا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوو، بەڵام بەم دواییە دەنگۆ لەسەر تەندروستیی زۆر بووە.
 
هەندێک نیشانە وەک شینبوونەوەی دەستەکانی، ئاوسانی قاچەکانی و خەولێکەوتنی لە شوێنە گشتییەکان، سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە. کۆشکی سپی لەو بارەیەوە دەڵێت، ئاوسانی قاچەکانی بەهۆی کێشەی "دەمارەکانەوەیە" و شینبوونی دەستەکانیشی بەهۆی بەکارهێنانی زۆری حەبی "ئەسپرین"ـەوەیە.
 
لە رێوڕەسمی واژۆکردنی بڕیارەکەدا هەردوو یاریزانی بەناوبانگی گۆڵف، گاری پلەیە و برایسن دیچامبۆ ئامادە بوون. ترەمپ لەو کۆبوونەوەیەدا تەنیا باسی وەرزشی نەکرد، بەڵکو ئاماژەی بە هەندێک پرسی سیاسی وەک خۆپێشاندانەکانی ئێرانیش کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AP

تره‌مپ: پێویستە کۆریای باشوور بەشداری پڕۆژەی ئازادی دژی ئێران بکات

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتیی ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان بە جەنگەوە نییە، لەوانەش کەشتییەکی کۆریای باشوور. دەشڵێت، پێویستە سیئۆل پەیوەندی بە ئەرکی پاراستنی ئازادی کەشتیوانییەوە بکات