لە کیێڤ هەزاران سەرباز و خۆبەخش چەکیان هەڵگرتووە

06-03-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
گرتنی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ئامانجی رووسیایە
گرتنی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ئامانجی رووسیایە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەڕ لە دەوروبەری کیێڤی پایتەخی ئۆکراینا چڕبووەتەوە، شەقامەکانی کیێڤیش بە هەزاران سەرباز و خۆبەخش تەندراون و شەقامە گشتییەکانیش بە تێلدڕ و تایە و ئاسن گیراون. ئامانجی سەرەکیی رووسیا گرتنی کیێڤە. وەزیری دەرەوەی ئۆکرایناش دەڵێت، داوای چەکی زیاتریان لە ئەمریکا کردووە.
 
هەزاران سەرباز و کەسانی خۆبەخش چەکیان هەڵگرتووە، ئامادەن بەرگری لەو شوێنە بکەن کە زێلێنسکی بە "دڵی ئۆکراینا" ناوی دەبات.
 
سەربازێکی خۆبەخش دەڵێت، "تەقە دەکەین، تەنیا تەقە دەکەین، تەقە، تەقە، تەقە، پارێزگاریش لە ماڵەکەم دەکەم. هەر ئەوەندە. ئاسانە."
 
قایمکردنی سەنگەرەکان لە تەواوی کیێڤ دەبینرێت، ئەمە لەکاتێکدایە، لە تەواوی شارەکانی دەوروبەری پایتەخت شەڕ چڕبووەتەوە، خەڵکی شارەکە پێیانوایە ئەوان ئامانجی داهاتوون.
 
ژنێکی ئۆکراینی کە بووەتە سەربازی خۆبەخش دەڵێت، "چەند رۆژێک لەمەوبەر من مامۆستا بووم، کاری میکیاژم دەکرد، لەگەڵ قوتابییان کارم دەکرد و فێرم دەکردن چۆن میکیاژ بکەن. هەموو شتێک هێمن بوو. ئەمەی دەیبیستم هەمووی ئاساییە بۆ من. هیچ ترسێکم نییە، لە ناخەوە چیدی هەست بە شتێک ناکەم."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکێکی ئێرانی. وێنە: مورتەزا نیکوبازڵ- گێتی ئیمێجیز

راپۆرتێک: چین بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران نۆژەن دەکاتەوە

پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ دەڵێ، چین بە ناردنی پێکهاتەکانی سووتەمەنیی مووشەک، هاوکاریی ئێران دەکات بۆ بونیادنانەوەی بەرنامە مووشەکییەکەی. ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی پەکخستنی تەواوەتیی توانای سەربازی ئێران دەدەن.