ترەمپ: ناکرێت رژێمێک رێگەی پێبدرێت کۆنتڕۆڵی بۆمبێک بکات توانای کوشتنی ملیۆنەها کەسی هەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "زۆر باشی" لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەبووە. لەو گفتوگۆیەدا هەردوولا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران رێککەوتوون، بەڵام ترەمپ هۆشداریی لەبارەی "جەنگی بازرگانی" داوەتە ئەورووپییەکان.
 
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ نووسی، واشنتن و برۆکسل بەتەواوی یەکدەنگن لەسەر ئەوەی "نابێت ئێران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی." ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، رژێمێک خەڵکی وڵاتەکەی خۆی بکوژێت، ناکرێت رێگەی پێبدرێت کۆنتڕۆڵی بۆمبێک بکات کە توانای کوشتنی ملیۆنەها کەسی هەبێت.
 
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ رەخنەی تووندی لە یەکێتیی ئەورووپا گرت و رایگەیاند، ماوەیەکی درێژە بە ئارامی چاوەڕێ دەکات تاوەکو ئەورووپا پابەندییە داراییەکانی لە رێککەوتنە بازرگانییەکەی (تێرنبێری) لە سکۆتلەندا جێبەجێ بکات، کە بە گەورەترین رێککەوتنی بازرگانیی مێژوو وەسفی کرد. 
 
بەگوتەی ترەمپ، یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنی دابوو، پێناسی گومرگی بۆ سەر کاڵا ئەمریکییەکان بۆ ئاستی "سفر" کەم بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەڵێنەی جێبەجێ نەکردووە.
 
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و رۆژی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکای (واتە 4ـی تەممووزی 2026) وەک دوا مۆڵەت دیاریکرد. ترەمپ راشیگەیاند: "ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرێن، بەداخەوە پێناسی گومرگیی سەر کاڵاکانی ئەورووپا دەستبەجێ بۆ ئاستێکی زۆر بەرزتر زیاد دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە گەیشتنی هاوکارییەکانی پرۆگرامی جیهانیی خۆراک (WFP). وێنە: رۆیتەرز

راپۆرتێک: بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە نێوەراستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا لە هاوکارییەکانی بۆ ئێران بەردەوام دەبێت

سەرەڕای زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە، بەرنامەی جیهانیی خۆراک (WFP) پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانیکردنی پەنابەران لە ناو خاکی ئێران دووپات دەکاتەوە. بەپێی دوایین راپۆرتی ئەم رێکخراوە کە تایبەتە بە چالاکییەکانی مانگی نیسانی 2026، تیمەکانی فریاگوزاری بەبێ پچڕان خەریکی گەیاندنی خۆراک و هاوکاریی دارایی بوون بۆ بێدەرەتانترین ئەو پەنابەرانەی لە نێو کەمپەکاندان.