سێ لەو ژنانەی لە سووریاوە گەڕانەوە ئوسترالیا دەستگیرکران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، سێ لەو ژنە ئوسترالیانەی کە بە تۆمەتی پشتگیریکردنی رێکخراوی داعش لە سووریا مابوونەوە، لەگەڵ گەیشتنەوەیان بە وڵاتەکەیان دەستگیرکران.
 
ئەو سێ ژنە کە تەمەنیان 31، 32 و 53 ساڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە [نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر] لەگەڵ منداڵەکانیان گەیشتنەوە فڕۆکەخانەکانی سیدنی و مێلبۆرن و دەستبەجێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، گرووپەکە لە چوار ژن پێکهاتبوون، بەڵام ژنی چوارەم دەستگیر نەکراوە.
 
پۆلیسی ئوسترالیا پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەو ژنانە تۆمەتی تیرۆریان ئاراستە دەکرێن، لەوانە گەشتکردن بۆ ناوچە قەدەخەکراوەکان و تەنانەت تۆمەتی "بازرگانیکردن بە کۆیلە".
 
ئەم ژنانە لە سەرەتای ساڵانی 2010دا و لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش، روویان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردبوو؛ زۆربەیان لەبەر هاوژینەکانیان چووبوون کە ببوونە چەکداری داعش و دواتر لە میدیاکاندا بە "بووکەکانی داعش" ناسران.
 
دوای رووخانی خەلافەتەکەی داعش، ئوسترالیا و وڵاتانی دیکەی وەک کەنەدا و بەریتانیا، تاوەکو ئێستاش لەبەردەم کێشەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەیاندان کە لەنێو کەمپەکاندا گیریان خواردووە.
 
ئەم بابەتە لە نێو ئوسترالیا مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە؛ لە کاتێکدا لە مانگی ئاداری رابردوو کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئوسترالیا داوای لە حکومەت کرد 34 ژن و منداڵی دیکە لە کەمپی (رۆژ)ـی رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەشێک لە خەڵکی ئوسترالیا دژی ئەو بڕیارەن و پێیانوایە ئەو ژنانە پشتیان لە وڵاتەکەیان کردووە و دەبێت خۆیان بەرپرسیارێتیی بڕیارەکانیان هەڵبگرن.
 
ئەمە یەکەمجار نییە هاووڵاتیانی ئوسترالی لە سووریاوە دەگەڕێنرێنەوە؛ پێشتریش لە ساڵانی 2019، 2022 و 2025 چەند گرووپێکی دیکە لە ژنان و منداڵان گەڕێندرابوونەوە بۆ وڵاتەکەیان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی دەستپێکی هێرشەکە

راپۆرتێک: تەقەکەرەکەی ترەمپ لەژێر کاریگەریی 'ژەهری رق'ی سۆشیاڵ میدیادا بووە

راپۆرتێکی نوێی گۆڤاری (ئەتڵانتیک) پەردە لەسەر دیوی ناوەوەی ئەو کەسە لادەدات کە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی دا و ئاشکرای دەکات، تۆمەتبارەکە لەژێر کاریگەریی قوڵی "ئەلگۆریزمەکانی رق" و سۆشیاڵ میدیادا بووە و ترەمپی وەک "دڕندە" و "سەرۆکی مافیا" بینیوە.