ئەمریکا: کوژرانی خەڵکی ئۆکراینی بە درۆنی ئێرانی لەوانەیە بە تاوانی جەنگ دابنرێت

10-01-2023
لهۆن نەسرەدین
ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو دوای بۆردوومانێک بۆسەر ئۆکراینا
ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو دوای بۆردوومانێک بۆسەر ئۆکراینا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو ناوچەیەکی دەوروبەری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بۆردوومانکرا، لێکۆڵەرانی ئۆکراینی پارچەیەکیان دۆزییەوە و دەڵێن، هی درۆنی شاهید 136ی ئێرانییە.
 
ئیڤان کۆبزارینکۆ، هاووڵاتیی تەمەن 83 ساڵی ئۆکراینی دوو نەوەی بە سەختی بریندارن و دەڵێت، "چی بڵێم، دوو نەوەم بریندارن و نازانم بارودۆخیان چۆنە، شەوان بە چڕی بۆردوومان دەکرێین."
 
بەڕێوەبەرایەتیی سەربازیی شاری کیێڤ رایگەیاند، "23 درۆنی ئێرانی بەسەر ئاسمانی کیێڤدا فڕیون و 18یان خراونەتە خوارەوە". ئەمریکاش دەڵێت، بەشداریکردنی درۆنەکانی ئێران لە شەڕی ئۆکراینا، لەوانەیە بە تاوانی جەنگ هەژمار بکرێت.
 
جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، "چەندین سزامان بەسەر ئێراندا سەپاندوون و هەوڵمانداوە ناردنی ئەو فڕۆکانە قورستر بکەین و ناشوەستین تاوەکو ئەو پرۆسەیە بە تەواوەتی کۆتایی پێدەهێنین. درۆنەکانی ئێران دەبنە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیل لە ئۆکراینا و وێستگە کارەباییەکانیان وێران دەکەن، ئەو کارانەش ئێران دەخەنە پێگەیەکەوە کە لەوانەیە تاوانی جەنگی ئەنجامدابێت."
 
خەرجیی یەک مووشەکی بالیستیی رووسیا یەک ملیۆن دۆلارە، کە ئەو پارەیە 50 درۆنی جۆری شاهیدی ئێرانی دەکات و لانیکەم زیان بە 25 ئامانجی ئۆکراینی دەگەیێنێت.
 
ئێران نایشارێتەوە درۆنی بە رووسیا فرۆشتبێت، بەڵام رەتیدەکاتەوە لە سەردەمی شەڕەکەدا بووبێت. لەلایەکی دیکەوە هەواڵگریی ئەمریکا پێیوایە لە مانگی تشرینی یەکەمی پارەوە، رووسیا درۆنی ئێرانی دژی ئۆکراینا بەکاردەهێنێت و رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئۆکراینا، لەنێویاندا وێستگە کارەباییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی بڵاوکراوە لەلایەن بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە rێکەوتی 14ی ئازاری 2026؛ بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ئاسمانی شاری ئیسفەهانی ئێران نیشان دەدات دوای ئەنجامدانی چەند هێرشێک.

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ: جەنگی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی دێت

بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ گەشبینن کە جەنگی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا یان "زووتر" کۆتایی پێبێت. دەشڵێن، سەرەڕای زیانە ئابوورییە کورتخایەنەکان، کۆتاییهاتنی جەنگەکە دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووریی جیهان و دابەزینی نرخی وزە.