رووسیا سێ کەشتی دیکەی جەنگی رەوانەی دەریای رەش کرد

10-02-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن رووسیا ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رووسیا سێ کەشتی دیکەی جەنگی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی مانۆری سەربازی رەوانەی دەریای رەش کرد، بەمەش ژمارەی کەشتییە جەنگییەکان بوونە 6 کەشتی، سێ کەشتی ئەمدواییە لە رێگەی گەرووی دەردەنێل و بۆسفۆر لە تورکیا پەڕینەوە.
 
ئەمریکا دەڵێت هەڕەشەی ئەمجارەی رووسیا لەسەر ئۆکراینا لە ماوەی 10 ساڵی شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە هەموو کاتێک زیاتر و گەورەترە.
 
پێنتاگۆن 3000 سەرباز رەوانەی هەریەک لە وڵاتانی رۆمانیا و پۆلەندا دەکات، دوێنێ پۆلێک سەربازی ئەمریکی گەیشتنە رۆمانیا، بڕیارە تاوەکو رۆژی شەممەش لانیکەم 1700 سەرباز بگەنە پۆلەندا.
 
ئەمریکا دەڵێت ئامانج لە ناردنی ئەو سەربازانە دروستکردنی قەلخانێکە بۆ پارێزگاریکردن لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
 
کۆشکی سپی هۆشداریداوە لەوانەیە لە هەر کات و  ساتێکدا جەنگێکی کراوە لە دژی ئۆکراینا رووبدات، ئەمریکا داوای لە دیپلۆماتکارەکانی کردووە  ئۆکراینا بەجێبهێڵن.
 
رووسیا دەڵێت نیازی داگیرکردنی ئۆکراینای نییە، بەڵام لەولاشەوە داواکاری هەن، کە پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەوە هەیە، رووسیا دەڵێت ناتۆ بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەڵدەکشێت کە ئەمە بە هەڕەشە بۆ سەر خۆیان لێکدەدەنەوە، هاوکات داوادەکەن ئۆکراینا نەبێتە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ، دوو داواکاری بەرچاو کە وڵاتانی رۆژئاوا بە ئەمریکاشەوە تاوەکو ئێستا ئامادەنین بە ئاشکرا سازشی لەسەربکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەنێو دەریا

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ: گیانلەدەستدانی کۆچبەران دوو هێندە زیادی کردووە

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا ژمارەی قوربانییان لە دەریای ناوەڕاست گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.