ترەمپ بۆ رووداو: ئەو بەرپرسانەی دەڵێن چەکمان بە کورد نەداوە هەڵەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیار کوردە @diyarkurda
وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و دیار کوردە
وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و دیار کوردە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو، پێداگری لەسەر گوتەکانی پێشووی دەکات سەبارەت بە پێدانی چەک بە کورد و دەڵێت، ئەو بەرپرسە سەربازییانەی ئەمریکا کە ئەو زانیارییانە رەت دەکەنەوە "هەڵەن".
 
رۆژی سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی جێهێشتنی کۆشکی سپی و بەڕێکەوتنی بەرەو چین وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی واشنتنی دایەوە. 
 
پەیامنێری رووداو لە دۆناڵد ترەمپی پرسی: "جەنابی سەرۆک، دوێنێ گوتت چەکت داوە بە کورد و بۆ خۆیان هەڵیانگرتووە، بەڵام بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا دەڵێت چەک بە کورد نەدراوە و لایەنە کوردییەکانیش رەتی دەکەنەوە چەکیان وەرگرتبێت؟"
 
دۆناڵد ترەمپ بە رووداوی راگەیاند: "بەرپرسەکان هەڵەن."
 
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ خۆپێشاندەرانی ئێران گوتی، خەڵک دەیانەوێ بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام هیچ چەکێکیان نییە و پێیانوابوو کوردەکان چەکیان پێدەدەن، "بەڵام ئەوان نائومێدیان کردین. کوردەکان تەنیا دەبەن، دەبەن و دەبەن."
 
ترەمپ لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە چەندین جار رەخنەی گرتووە لەوەی کە چەکیان بۆ خۆپێشاندەرانی ئێران ناردووە، بەڵام کورد رادەستی خۆپێشاندەرانی ئێرانی نەکردووە. هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، هیچ چەکێکان بەدەست نەگەیشتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی تەقینەوەکە. وێنە: REUTERS/Syed Basit

تەقینەوەیەک لە پاکستان 9 کوژراو و 35 برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی قەرەباڵخ لە باکووری رۆژئاوای پاکستان روویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 9 کەس کوژران و 35 کەسی دیکەش بریندار بوون. تەقینەوەکە ترسێکی زۆری لەناو خەڵکدا دروست کردووە و، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستانی هێناوەتە پێشەوە