سێنتکۆم: رێگریمان لە 67 کەشتی کردووە تەنگەی هورمز تێپەڕێنن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماری نوێی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا رێگرییان لە 67 کەشتیی بازرگانی کردوە، هەوڵیانداوە بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی بچنە دەرەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 13ی ئایاری 2026، سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە دەستپێکی جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکە دژی تاران، هێزەکانی ئەمریکا رێڕەوی 67 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە. تەنیا رێگەیان بە 15 کەشتی داوە تێپەڕ بن، کە هاوکاریی مرۆییان گواستوەتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، سوپای ئەمریکا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی گەمارۆکە، چوار کەشتیی بازرگانیی پەکخستووە دوای ئەوەی نەیانویستووە پابەندی رێنماییەکان بن.
 
سەبارەت بە نوێترین پەرەسەندنەکانی ناو تەنگەی هورمز، سێنتکۆم دەڵێت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، هێزەکانیان دوو کەشتیی بازرگانییان ناچار بە گەڕانەوە کردووە. ئەمەش دوای ئەوە هاتووە کە لە رێگەی رادیۆوە پەیوەندییان پێوە کراوە و دواتر بە چەکی سوک تەقەی هۆشدارییان لێکراوە تاوەکو ناچار بن رێڕەوەکەیان بگۆڕن.
 
ئەم هەنگاوانەی واشنتن وەک کارتێکی گوشاری تووند دەبینرێن بۆ سەر ئابووریی ئێران لە ناوەڕاستی ئەو ململانێیە سەربازییەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
 
رۆژی 28ی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی و ئیسرائیل. لە دووەم رۆژی جەنگەکەوە ئێران تەنگەی هورمزی داخست، ئەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی لە 72 دۆلارەوە بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزکردەوە. 
 
رۆژی 13ی نیسان، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ داخستنی تەنگەکە لەلایەن تارانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ و دیار کوردە

ترەمپ بۆ رووداو: ئەو بەرپرسانەی دەڵێن چەکمان بە کورد نەداوە هەڵەن

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا پێداگری لەسەر گوتەکانی پێشووی سەبارەت بە پێدانی چەک بە کورد کرد و رایگەیاند، ئەو بەرپرسە سەربازییانەی ئەمریکا کە پێدانی چەک بە کورد رەت دەکەنەوە "هەڵەن".