بەتەمەنترین ژنی ئەوروپا لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی کۆرۆنای تێپەڕاند

11-02-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق @SahiraSdiq
نیشانەکردن کۆرۆنا فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەگەرچی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەسانی بەساڵاچوو و بەتەمەن، زیاتر مەترسییان لەسەربووە، بەڵام ژنە راهیبەیەکی فەرەنسی کە بە خوشکە ئەندرێ ناسراوە و بەتەمەنترین ژنی ئەوروپایە، چەند رۆژێک بەر لەوەی پێ بنێتە تەمەنی 117 ساڵی لە کۆرۆنا چاکبووەوە.
 
خوشکە ئەندرێ بە بەتەمەنترین ژنی ئەوروپا دادەنرێت، رۆژی 16 مانگی کانونی یەکەمی رابردوو پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە و دەرچووە تووشی ڤایرۆسەکە بووە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی ئەو ڤایرۆسەی هەبێت.
 

ئەندرێ کە لە خانەیێکی بەساڵاچووان لە شاری تۆلۆنی باشووری فەرەنسا دەژی، لە ماوەی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە خۆی لە خەڵک جیاکردەوەو خۆی کەرەنتین کردبوو، بەڵام ئێستا بە تەواوی چاکبووەتەوە.
 

لوسیڵ راندۆن کە لە ساڵی 1944 دا کاتێک چووە ریزی فەرمانێکی خێرخوازیی کاسۆلیکییەوە، ناوی خوشکە ئەندرێی وەرگرت، لەبارەی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکەوە دەڵێت " تەنانەت نەمدەزانی کە تووشبووم".
 
ئەندرێ لاواز و بێهیز بووە، لەسەر عارەبانە هاتووچۆدەکات و ناتوانێت بە پێیەکانی بڕوات، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-2-2021ئاهەنگی لەدایکبوونی دەگێڕێت.
 
دەیڤید تاڤلا گوتەبێژی خانەی بەساڵاچووان لە سانت کاترین دەڵێت" ئەندرێ زۆر بەبەخت بوو". هەروەها دەڵێت" ئەندرێ هەرگیز پرسیاری لەبارەی تەندروستییەوە لێنەکردم، ئەو تەنها لەبارەی کارەکانی رۆژانەی پرسیاری دەکرد بۆ نموونە دەیپرسی ئایا کاتی ژەمەخواردنەکانی بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گۆرانگارییان بەسەردا دێت یان ئایا شێوازی خەوتنی دەگۆڕێت؟".

 

 
دەیڤید زیاتر لەو بارەوە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کردووە و دەڵێت" ئەندرێ هەرگیز هەستی بە ترس نەدەکرد، جیا لەوە ئەو ترسی لەوە هەبوو ئەو خەڵکەی دیکە کە لە خانەی بەساڵاچووان دەژین ڤایرۆسەکە لەوەوە وەر بگرن و تووش ببن".
 
بەپێی لیستی ریزبەندی جیهانی توێژینەوەی گەوران، خوشکە ئەندرێ، لە 11ی شوباتی 1904 لەدایکبووە، دووەم گەورەترین کەسە لە جیهاندا کە لە ژیاندا مابێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نڤار هەنگاو ئەنوەر شێخانی قسە بۆ هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی دیاسپۆرا دەکات

گەنجێکی کورد لە بواری ژیریی دەستکرددا جیهان سەرسام دەکات

نڤار هەنگاو ئەنوەر شێخانی، گەنجێکی 21 ساڵی خەڵکی هەولێر و نەوەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەنوەر شێخانییە، لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی بواری ژیریی دەستکرد (AI) لە بەریتانیا