داخستنی کاتیی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران

11-03-2026
هانا سەعیدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

 وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، لە راگەیێندراوێکدا داخستنی کاتیی باڵیۆزخانەکەی و دەرچوونی کارمەندە سویسرییەکانی لە ئێران راگەیاند.
 
باڵیۆزخانەی سویسرا لە ئێران رایگەیاند، ئەم بڕیارەی بە هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا گەیاندووە و ئەو وڵاتە ئامادە دەبێت ئەو پەیامانە بگوازێتەوە کە تاران و واشنتن بە سوودبەخشیان دەزانن. سویسرا دەڵێت، هەرکاتێک باروودۆخەکە رێگە بدات و ئاسایی بێتەوە، دەگەڕێنەوە تاران و باڵیۆزخانەی سوویس دەکەنەوە.
سوییس پارێزەری بەرژەورندییەکانی ئەمریکا بووە لە ئێران.
 
هەروەها دانیمارک و هۆڵەند دوێنێ 10/03/2026 لە رایانگەیاند کە باڵیۆزخانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی لە ئێران داخستووە.
 
زۆریک لە وڵاتانی ئەورووپی و عەرەبی لە ناوچەکە، پاش هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، باڵیۆزخانەکەیان داخست.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بۆردوومان لە ئێران. وێنە: Reuters

تێچووی 25 ملیار دۆلاریی جەنگی ئێران بە چ واتایەک دێت؟

بەرپرسانی پێنتاگۆن دوای چەندین هەفتە بێدەنگی لەسەر تێچووی جەنگ دژی ئێران، یەکەمین خەمڵاندنی گشتییان بڵاوکردەوە: تاوەکو ئێستا 25 ملیار دۆلار خەرج کراوە. بەڵام تێچوویەک بەو قەبارەیە لە راستیدا بە چ واتایەک دێت؟