20 هەزار چەکداری خۆبەخش شانبەشانی سوپای ئۆکراینا دەجەنگن

11-08-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
20 هەزار چەکداری خۆبەخش شانبەشانی سوپای ئۆکراینا دەجەنگن
20 هەزار چەکداری خۆبەخش شانبەشانی سوپای ئۆکراینا دەجەنگن
A+ A-

رووداو-هەولێر

سەربازە بیانییەکانی ئۆکراینا لە خارکێڤ، لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی باڵەخانەیەکدا بەشدارییان کرد. ستیوارد کە خەڵکی بەریتانیایە و ئێستا بۆ ئۆکراینا دەجەنگێت، دەڵێت، سەربازان لە زۆرینەی وڵاتانەوە لەگەڵیان بەشدارن.
 
ستیوارد، خۆبەخش لە ریزی سوپای ئۆکراینا دەڵێت: "سەرت سوڕدەمێنێت ئەگەر بزانیت چەندە باش کاردەکات. پێش گەیشتنم کەمێک گومانم هەبوو. خەڵک لە هەموو شوێنێکەوە لێرەن. لەو وڵاتانەی کە تەنانەت نەتبیستووە، بەڵام پڕۆسەکە کاردەکات و زۆر باشە."
 
خارکیڤ 25 کیلۆمەتر لە سوپای رووسیاوە دوورە و یەکێکە لەو شارانەی کە رووسیا زۆرترین هەوڵی کۆنترۆڵکردنی داوە. پێشتر سوپای رووسیا تەنیا 12 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوور بوو، بەڵام ئۆکراینا حەوت کیلۆمەتر پاشەکشەی پێکرد.
 
خارکیڤ پایتەختی یەکەمی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆکرینا بووە و 31 ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتی تێدایە. هەروەها هەشت ملیۆن تۆن نەوتی هەیە و شاری هونەریی ئۆکراینایە. ئەوەش وایکردووە کە رووسیا هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چڕتر بکاتەوە.
 
لە 60 وڵاتەوە سەربازان هاریکاری سوپای ئۆکراینا دەکەن. خۆیان دەڵین کە حکومەتی ئۆکراینا جیاوازی لەنێوان ئەمان و ئۆکراینییەکان ناکات.
 
کاندیمان، سەربازێكی خۆبەخشی بیانییە و لە ریزی سوپای ئۆکراینا دژی رووسیا دەجەنگێت و باس لەوە دەکات: "هەرچییان بوێت دەتوانن پێمان بڵێن. مووچەی ئێمە هەمان مووچەی ئۆکراینییەکانە. ئێمە لێرە نین بۆ پارە. زۆربەمان وازمان لە کاری باش و بەختی باش هێنا بۆ ئەوەی بێینە ئێرە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی کارێکی دروست بکەین."
 
لە دەستپێکی جەنگەکەوە 20 هەزار چەکداری خۆبەخش شانبەشانی سوپای ئۆکراینا دەجەنگن، تاوەکو ئێستاش دوو هەزار سەربازی بیانی لە ئۆکراینا کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."