سەرۆکی مەکسیک فڕۆکە تایبەتەکەی دەفرۆشێت

12-06-2019
رێکار عەزیز
نیشانەکردن مەکسیک
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرۆکی مەکسیک فڕۆکە تایبەتەکەی خۆی لەگەڵ ژمارەیەک هەلیکۆپتەری حکومی دەفرۆشێت تاوەکو پشتگیری دارایی بۆ رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی کۆچبەران پێ دەستەبەربکات.

ئەندرێس مانوێل لۆپێز، سەرۆکی مەکسیک لە 2018ـەوە پلانی فرۆشتنی فڕۆکەکەی بۆ بابەتێکی لەوجۆرە دانابوو، بەڵام پلانەکەی خەریکە دەباتە بواری جێبەجێکردن، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو مەکسیک و ئەمریکا رێککەوتنێکیان لەبارەی پرسی کۆچبەران واژۆکرد.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ئەمریکا سزای دارایی مەکسیک نادات ئەگەر وڵاتەکە نەهێڵێت کۆچبەری نایاسایی لە رێگەی مەکسیکەوە بچنە نێو ئەمریکا، ئەمریکاش ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن دەیانگەڕێنێتەوە مەکسیک. 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی 2016  رایگەیاندبوو، دەبێت مەکسیک پارەی دیواری سەر سنوور بدات، لە بارەی تێچووەکەیەوە، سەرۆکی مەکسیک گوتی "پارەی تەواو بۆ دروستکردنی ئەو دیوارە بە فرۆشتنی کەلوپەلە گرانبەهاکانی حکومەت دابین دەکەین کە بڕەکەی هەشت ملیار دۆلارە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە