چەند خێزانێک لە ئەفریقا رەتیدەکەنەوە ئەشکەوتێك چۆڵ بکەن

12-10-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
دیمەنێکی نێو ئەشکەوتەکە
دیمەنێکی نێو ئەشکەوتەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چەند خێزانێک لەنێو ئەشکەوتی کۆما لە وڵاتی لیسۆسۆی باشووری ئەفریقا دەژین و دەڵێن، یەک سات مانەوە لەنێو ئەم ئەشکەوتە بە هەموو ژیانی شار ناگۆڕنەوە. ئەوان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بژێویی ژیانیان دابین دەکەن.
 
تۆبۆ مارابی، دانیشتووی ئەشکەوتی کۆما دەڵێت، "ئێمە لێرە دەمێنینەوە تاوەکو پارێزگاری لە کولتوورمان بکەین وەکو خەڵکی لیسۆسۆ؛ هەروەها بۆ ئەوەیە کە باوک و باپیرانمان لەبیر نەکەین."
 
ئەو چەند خێزانە هەموو شتێکیان سرووشتییە. رایەخەکەشیان پێستەی ئاژەڵە. خۆراکیش بە ئاگری دار ئامادە دەکەن، بەڵام ئەوێ پزیشکی لێ نییە، ئەگەر یەکێکیان نەخۆشییەکی هەبێت و لای خۆیان چارەسەری نەبێت، دەیدەن بە کۆڵیاندا و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
ماماتساسێنگ خوتسۆانی، دانیشتووی ئەشکەوتی کۆما باس لەوە دەکات، "براکەم، ئەم شوێنە لەلایەن خوداوە دروستکراوە. یەکێک لە کێشەکانمان رێگەکەیە، چونکە زۆر سەختە، بە تایبەت کاتێک باران دەبارێت و رێگەکە قوڕاوی دەبێت."
 
سەدەی نۆزدەیەم ئەم ناوچەیە بووە جێگەی مانەوەی باوک و باپیرانی ئەو خێزانانە، چونکە شەڕ و وشکەساڵی لە شوێنەکانی خۆیان تەنگی پێهەڵچنیبوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، وێنە: ئەرشیڤ

نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆچ بۆ وڵاتان زۆر زیادی نەکردووە

ئەنجامی راپۆرتێکی گەورەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە رۆژی سێشەممە خرایەڕوو، ئاماژە بەوە دەکات، 15 ساڵ دەبێت رێژەی کۆچ لەنێو وڵاتاندا زۆر کەم زیادیکردووە، ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو بۆچوونە باوەی سیاسەتمەداران کە دەڵێن، کۆچبەران بە لێشاو روویان لێکردووین