نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆچ بۆ وڵاتان زۆر زیادی نەکردووە

06-05-2026
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، وێنە: ئەرشیڤ
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، وێنە: ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجامی راپۆرتێکی گەورەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە رۆژی سێشەممە خرایەڕوو، ئاماژە بەوە دەکات، 15 ساڵ دەبێت رێژەی کۆچ لەنێو وڵاتاندا زۆر کەم زیادیکردووە، ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو بۆچوونە باوەی سیاسەتمەداران کە دەڵێن، کۆچبەران بە لێشاو روویان لێکردووین.
 
زۆوی برێنان، گوتەبێژی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ 'IOM' رایگەیاند، "تەنیا رێژەیەکی کەم لە خەڵک سنوورەکان دەبڕن. ئەمڕۆ نزیکەی 3.7%ی دانیشتووانی جیهان کۆچبەری نێودەوڵەتین، رێژەیەک کە بە درێژایی کات بە جێگیری لە دەوری 3% ماوەتەوە."
 
16 ساڵ پێش ئێستا، 3.1%ی دانیشتووان لە وڵاتانی خۆیان کۆچیان کردبوو؛ ساڵی 2024، ئەو ژمارەیە 1%یش بەرز نەبووەتەوە. راپۆرتەکە توانیویەتی تاوەکو ساڵی 2024 داتا کۆبکاتەوە.
 
زیاتر لە 10 ساڵە، بۆچوونێک لەنێو سیاسییەکانی وڵاتانی جیهان هەیە کە دەڵێن، کۆچبەران بە لێشاو روویلێکردووین، بۆچوونێکی هێندە بەهێز کە هەڵبژاردنی بردووەتەوە، پلاتفۆرمی پارتە سیاسییەکانی گۆڕیوە و بووەتە هۆی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری وڵاتان.
 
راپۆرتەکە دەڵێت، داخستنی سنوورەکان نەبووەتە هۆی کۆتاییهێنان بە کۆچبەری، تەنیا مەترسیدارتری کردووە.
 
ستوارت رەسڵ، توێژەر لە رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) بە رووداوی راگەیاند، "لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا بینیمان هەوڵەکانی پەڕینەوە لەڕێگەی ناوەندی دەریای نێوەڕاست، کە یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکا، کەمیکردووە؛ بەڵام بینیمان ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بێسەروشوێن بوون یان بە مردوویی دۆزراونەتەوە، دوو هێندە زیادی کردووە."
 
بەشی زۆری کۆچ لە ناوخۆی وڵاتدا روودەدەن. زۆوی برێنان، گوتەبێژی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) رایگەیاند، "راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ئاوارەبوون بە شێوەیەکی خێرا روو لە زیادبوونە؛ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە 83.4 ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکانیاندا ئاوارە بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە کە تائێستا تۆمار کرابێت، کە هۆکارەکەی ململانێ، تووندوتیژی و کارەساتە سرووشتییەکانە."
 
شەڕی سیاسی لەسەر کۆچبەران کۆتایی نایەت، بەڵام لە ئەمڕۆ بەدواوە ئەو لایەنەی دەڵێت، کۆچی بەلێشاو روویلێکردووین، قسەی گیرفانی خۆی دەکات و هیچ ژمارەیەکی بۆ پاڵپشتیکردنی قسەکانی نابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

تاران گومانی لە رژدیی واشنتن هەیە و وەڵامی پێشنیازەکەی ئاشتی دوادەخات

کۆماری ئیسلامیی ئێران گومانی خستە سەر رژدبوونی دیپلۆماسیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەمەش دوای دەستپێکردنەوەی پێکدادانە دەریاییەکان لە ناوچەی کەنداو. تاران تاوەکو ئێستا واشنتنی بەدیار وەڵامی دوایین پێشنیازی دانوستاندنەکانەوە هێشتووەتەوە.