میدیاکانی ئەمریکا: کۆمپانیاکانی ترەمپ 650 ملیۆن دۆلار قەرزدارن

22-08-2016
ئەژین قادر
.....
.....
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ
A+ A-

 

رووداو - واشنتن

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، قەبارەی سامانەکەی 10 ملیار دۆلارە و میدیاکانی ئەمریکاش ئاشکرایان کردووە، بەبڕی 650 ملیۆن دۆلار قەرزدارە. 

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، کۆمەڵێک کۆمپانیای هەن و کۆمپانیاکانیشی 650 ملیۆن دۆلار قەرزدارن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو کۆمپانیانەی ترەمپ خاوەنداریەتی دەکات 650 ملیۆن دۆلار قەرزدارن، ئەو پارەیەش زیاترە لەو بڕەی لە تۆمارە گشتییەکان رایگەیاند لەماوەی هەڵمەتی سەرۆکایەتی دا.

ئەوەش ئاشکرا کراوە ئەو ملیاردێرە زیاتر لە 30 خانوو و زەوی هەن لە ئەمریکا لەنێو هەریەک لەو شوێنانەش نووسینگەی تایبەت و یاریگای گۆڵف هەن.

سەرەڕای ئەو هەموو قەرزەی لەسەر ترەمپ کەڵەکە بووە، بەشێکی زۆری سامانی ئەو ملیاردێرە لەلایەن سێ‌ کۆمپانیاوە دەستی بەسەردا گیراوە و ترەمپ نزیکەی دوو ملیار دۆلاری کۆمەڵەیەکی قەرزبەخش قەرزدارە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە