دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەربژێرکراوانی خەڵاتی کێنێدی: خەڵکی مەزنن

14-08-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لیستی یەکەمی بەربژێران بۆ خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی راگەیاند کە لەژێر سەرپەرشتیی ئەودا وەک سەرۆکی نوێی سەنتەرەکە هەڵبژێردراون. 
 
لە لیستەکەدا ناوی جۆرج سترەیت، ئەستێرەی میوزیکی کەنتری، سلیڤستەر ستالۆن، ئەکتەری هەردوو زنجیرە فیلمی "رۆکی" و "رامبۆ"، گلۆریا گەینەر، گۆرانیبێژ، گرووپی رۆکی "کیس" و مایکڵ کراوفۆرد، ئەکتەر و گۆرانیبێژ بەرچاو دەکەون.
 
ترەمپ رایگەیاند، میوانداریی رێوڕەسمی خەڵاتەکان دەکات، هەرچەندە لە سەرەتادا ویستی ئەوەی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی داوای لێکراوە و رازی بووە.
 
ئاماژەی بەوە کردووە، دەیەوێت رۆڵێکی چالاکتری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا هەبێت، گوتی: "بە رێژەی نزیکەی 98% بەشداربووم" لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی رێزیان لێدەگیرێت. هەروەها ئاشکرای کرد، ناوی "ژمارەیەکی زۆری" رەتکردووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کەسانی زۆر لیبراڵن.
 
لیستەکە رۆژی چوارشەممە 13ـی ئابی 2025 راگەیێندرا، ترەمپ لەبارەی هونەرمەندە بەربژێرکراوەکان دەڵێت، "خەڵکی مەزنن" و چەندین کەسی دڵخوازی خۆی لەنێویاندایە.
 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ بووەتە سەرۆکی نوێی سەنتەری کێنێدی و دەستبەجێ دەستەی ئەمیندارانی پێشووی دەرکرد و کەسانی نزیک لە خۆی لە شوێنیان دانا. 
 

لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترەمپ خۆی لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی بەدوور دەگرت، چونکە چەندین هونەرمەند رایانگەیاندبوو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی، ئامادەی رێوڕەسمەکە نابن؛ ئەگەر ئەو ئامادە بێت.
 

لیژنەیەکی راوێژکاریی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان بەرپرس بوون لە هەڵبژاردنی براوەکانی خەڵاتەکە.
 

خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی لە 1978 راگەیێندرا و تاوەکو خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ، سەرۆکەکانی هەردوو حیزبی سەرەکیی ئەمریکا بە شێوەیەکی نەریتی ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبوون، تەنانەت ئەگەر لە رووی سیاسیشەوە لەگەڵ یەکێک لە هونەرمەندە خەڵاتکراوەکان ناکۆک بوونایە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.