ژمارەی مردووانی بینا رووخاوەکەی فلۆریدا گەیشتە 9 کەس

27-06-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن فلۆریدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی رزگارکردن و گەڕان بەدوای بێسەروشوێناندا بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک لە شاری مایامیی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، تیمێکی ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤەوە گەیشتنە ئەو ویلایەتە.
 
ئەو تیمە لە 10 سەربازی سەر بە فەرماندەیی بەرەی پێشەوەی ئیسرائیل پێکهاتوون کە پسپۆڕی فریاگوزاری و هەڵمەتەکانی دوای رووداوەکانن.
 
تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 27-06-2021، تیمەکانی ئەمریکا تەرمی 9 کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدا دەرهێناوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانیش بەردەوامە.
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی لە مایامی رووخا و بەهۆیەوە زیاتر لە 150 کەس بیسەروشوێن بوون. تیمەکانیش ماوەی چوار رۆژە سەرقاڵی گەڕانن، هەوڵی لابردنی داروپەردووی باڵەخانەکە دەدەن و بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێن کە بێسەروشوێنن.
 
سەرۆکی شارەوانیی مایامی دەڵێت، دەبێت پرۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووکاندا خێراتر بکرێت، بۆئەوەی چارەنووسیان دیاریبکرێت.
 
هاوکات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووخانی ئەو باڵەخانەیە دەستیپێکردووە؛ میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، ئەندازیارێکی ئەمریکی لە ساڵی 2018دا لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو، هەڵەیەک لە دیزاینی ئەو باڵەخانەیەدا هەیە کە ناوی تاوەری چاملەینە.
 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، هەڵەیەک لە بناخەی باڵەخانەکەدا هەبووە و ئەو کۆنکرێتەی تێیدا بەکارهاتووە بەرگریی بەرامبەر دزەکردنی ئاو نەبووە، بەڵام هێشتاش دیار نییە هۆکاری رووخانەکە دزەکردنی ئاو بووە بۆ بناخەکەی یاخود نا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیتەر مەندڵسن، باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە واشنتن. وێنە: Reuters

بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی باڵیۆزێکی لەگەڵ ئێپستین دەکات

کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بکرێت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان پیتەر مەندڵسن، باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە واشنتن و جێفری ئێپستین، کە بە بازرگانی سێکسی ناسراوە