تووتیی ئەفریقا بە قاچاخ دەهێندرێنە عێراق

28-12-2024
لهۆن نەسرەدین
.
.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ژیانی ئازادی، هەزاران قەفەس دەهێنێت تەنانەت ئەگەر لە زێڕیش دروستکرابن. بەڵام بۆ ئەم جۆرە تووتییە خۆڵەمێشە دەگمەنەی ئەفریقا، پێچەوانەکەیەتی.
 
ئێرە کینیایە، یەکێكە لە حەوت وڵاتەکەی نێوەڕاستی ئەفریقا کە زۆرترین تووتیی خۆڵەمێشییان تێدایە و زۆرترین هەڕەشەی راوکردن و فرۆشتن و لە نێوچوونیان لەسەرە.
 
پاتریک ماوندە، چالاکڤانی زیندەوەرزانییە و دەڵێت: "ئەم باڵندانە زۆر دەژین، لانیکەم 80 ساڵ. ئێستا لە ئەفریقا و جیهانیش خواستێكی زۆریان لەسەرە، چونکە جوانن و  لاسایی مرۆڤەکانیش دەکەنەوە، ئەوەش بازاڕی لای راوچییەکان گەرم کردووە".
 
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەم باڵندەیەی بە قاچاخ بۆ هەناردە دەکرێت.
 
روۆن مارتن، بەرپرسی بەرنامەی پاراستنی تووتیەکان دەڵێت: "کۆمپانیا لە نێویاندا هێڵە ئاسمانییەکان رۆڵێكی گەورەیان لە بە قاچاخبردنی ئەو بەبەغایانەدا هەیە. بەم دواییەدا 250 بەبەغای خۆڵەمێشی لە گەشتێكی ئاسمانی  لە کۆنگۆی دیمۆکراتەوە بەرەو عێراق دەستیان بەسەردا گیرا".
 
یەکێك لەو راوچییانەی کینیا بە مەرجی دەرنەخستنی رووخساری رێگەی داوە وێنەی بگیرێت. دەڵێت رۆژانە بە تێکڕا، سێ تاوەکو چوار تووتی راودەکات.
 
بە گوێرەی خەمڵاندنی ناوەندی ژینگە و ئاژەڵانی کینیا، لە ساڵی 1982ـەوە، لانیکەم ملیۆنێک و 300 هەزار تووتیی خۆڵەمێشی راوکراون؛ چوار لە دەیان بە زیندوویی ماونەتەوە؛ شەشەکەی دیکەیان بە دەستی راوچی و زەبری رێگەی گواستنەوەیان، دەمرن؛ بە وشککراوی دەفرۆشرێن؛ هەندێکیشیان دەبنە وانەی باڵندەناسی زانکۆ و پەیمانگەکان.
 
تیتۆس ئێمبۆما، زانای باڵندە دەگمەنەکان دەڵێت: "ئەم تووتییە بۆ نمایشکردن و وانەی فێرکاری نێو زانکۆکانە، ئەمە یەکێکە لە دەیان هەزار قوربانییانی دەستی راوچییەکان".
 
هەرچەندە مرۆڤەکان خواستێكی زۆریان لەسەر دەنگ و رەنگی تووتیی هەیە، بەڵام زانستی نوێ دەڵێت، زۆرترین باڵندەن کە حەزیان لە نێو ژینگەی دارستانەکانە؛ حەزێکە راوچییەکان لە دەرەوەی قەفەس دەیکوژن و لە ناوەوەش دڵۆپە دڵۆپە دەمرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک