نەتەوە یەکگرتووەکان: 16٪ی منداڵانی ئەوروپا رووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە

29-03-2024
لهۆن نەسرەدین
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی تووندوتیژیی ئۆنلاینی تێدا بەرزە کە 42٪ی تەمەن 11 بۆ 14 ساڵانی گرتووەتەوە.
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی تووندوتیژیی ئۆنلاینی تێدا بەرزە کە 42٪ی تەمەن 11 بۆ 14 ساڵانی گرتووەتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە زیادبوونی تووندوتیژیی ئۆنلاین بەرامبەر منداڵان لە ئەوروپا هۆشداری دەدات. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، 16٪ی منداڵانی ئەوروپا رووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە
 
ئالینا کۆسما، بەرپرسی تیمی لێکۆڵەران لە ئاژانسی یونیسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "سەرەڕای ئەوەی تووندوتیژیی ئۆنلاینی نێو قوتابخانەکانی ئەوروپا لە 2014 بە دواوە زیادی نەکردووە، لە دەرەوەی قوتابخانەکان و لەنێو منداڵان زیادی کردووە، بە تایبەتی لە ساڵی 2022".
 
لێکۆڵینەوەی رێكخراوەکە لەسەر 300 هەزار منداڵ لە 44 وڵاتی ئەوروپا کراوە و دەرکەوتووە، لە ساڵی 2022دا لانیکەم 16 منداڵ لە 100 منداڵی تەمەن 11 تا 15 ساڵان (واتە 16٪ـی منداڵان) لەو کیشوەرە رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە؛ لە 2021 کەمتر لە 13 بوون.
 
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی تووندوتیژیی ئۆنلاینی تێدا بەرزە کە 42٪ی تەمەن 11 بۆ 14 ساڵانی گرتووەتەوە.
 
حکومەت هیوادارە بە دامەزراندنی ناوەندی "هێڵی گەرم" لە پاریس بۆ رووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی ئۆنلاین؛ دیاردەکە کەم بکاتەوە.
 
ئێرک مۆرێن، پارێزەرێكی فەرەنسییە؛ بەرگری لە کەیسی چەند کچێك دەکات لە ئینتەرنێت هەڕەشەیان لێکراوە و دەڵێت، " ئەوانە گرووپێكی نافەرمی و نەناسراون؛ بە هێڵەکانی ئینتەرنێتدا دێن و دەڕۆن و تووندوتیژی پێشانی دەورووبەریان دەدەن؛ کەیسێكم لایە ژمارەیەک گەنج بە سەتان نامە هەڕەشەیان لە کچە هاوپۆلەکانیان کردووە؛ ئەمە ئاماژەیەکی مەترسیدارە و قووڵیی کێشەکە پێشان دەدات."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای جووڵەی خێرا بۆ رێكخستن و چاودێریکردنی سۆشیال میدیا دەکات؛ هەنگاوێكە رووبەڕووی یاسا و مافی ژیانی تایبەتیی کەسی و ئازادی رادەربڕین دەبێتەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە