ناکۆکی نێوان سعودیە و ئێران لە پەرەسەندندایە

07-11-2017
لهۆن نەسرەدین
ئەگەری پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا زیاتر بووە
ئەگەری پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا زیاتر بووە
نیشانەکردن سعودیە ئێران
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە کارەکەی و هاویشتنی مووشەکی بالیستی بەئاراستەی ریاز، پایتەختی سعودیە لەلایەن چەکدارە حوسییەکانەوە، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و سعودیە پەرەی سەندووە.


عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تۆڕی توویتەر هێرشی کردە سەر ئێران و رایگەیاند: تیرۆری ئێران بەردەوامە لە تۆقاندنی بێتاوانان و کوشتنی منداڵان و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، هەموو رۆژێکیش روون دەبێتەوە کە میلیشای حووسی ئامرازێكی تیرۆریستییە بۆ وێرانکردنی یەمەن.

لەبەرامبەردا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتەر وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: بۆمبەکانی سعودیە یەمەن پارچەپارچە دەکات، هەزاران بێتاوان دەکوژێت لەنێوانیشیاندا منداڵەکان. سعودیە کۆلێرا و برسیەتی بڵاودەکاتەوە، بەڵام بێگومان هەموو ئەوانە دەخاتە ئەستۆی ئێران.

یەک مووشەکی بالیستی چەکدارە حوسییەکان کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خالدی شاری ریاز لە سعودیە کرا، بەس بوو تاوەکو قەیرانە چەقبەستوو و کەڵەکەبووەکەی نێوان سعودیە و ئێران لە بێدەنگییە کاتییەکەی خۆی بهێنێتە دەرەوە.

عادل جوبەیر ، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە توویتێکدا نووسیویەتی: تیرۆری ئێران بەردەوامە لە تۆقاندنی بێتاوانان و کوشتنی منداڵان و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، هەموو رۆژێکیش روون دەبێتەوە کە میلیشای حووسی ئامرازێكی تیرۆریستییە بۆ وێرانکردنی یەمەن.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتەر وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: بۆمبەکانی سعودیە یەمەن پارچەپارچە دەکات، هەزاران بێتاوان دەکوژێت لەنێوانیشیاندا منداڵەکان. کۆلێرا و برسیەتی بڵاودەکاتەوە، بەڵام بێگومان دەیخاتە ئەستۆی ئێران.

لە لوبنان هەمیشە دەگوترێت، دوو دەوڵەت هەیە، یەکێکیان شەرعی و دانپێندراوە کە بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی سوننە مەزهەبە و ئەوی دیکەیان نادیارە بەڵام چالاک ، کە لە پشت پەردەوە کار دەکات و بە سەرۆکایەتی حیزبوڵڵای لوبنانە.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەلایەن ریازەوە پشتگیری دەکرێت و حیزبوڵڵای لوبنان لە سایەی ویلایەتی فەقیهی ئێران دەسەڵاتەکەی پیادە دەکات.

ململانێی ئەو دوولایەنە دواجار بە دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان گەیشت، کە لە راگەیێندراوی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا حیزبوڵڵای لوبنان بە سەپاندنی ئەمری واقیع بە هێزی چەک تۆمەتبار کرد و هەروەها پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران درێژکرد، بەوەی کە هەوڵ دەدات جیهانی عەرەبی وێران بکات و فیتنە لە ناوچەکەدا بوروژێنێت.

لەلایەک محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: ئەوەی کە سعودیە لە یەمەن ئەنجامی دەدات شەڕێکی وەحشییە کە هیچ ئەنجامێكی لە سیاسەتدا نابێت.

لەلایەکی دیکەوە موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: سعودییە خەریکی ئەنجامدانی سەرکێشییەکی شێتانەی ئیقلیمییە کە ناوچەکە بە ئاڵۆزییەکی گەورەتر دەبات.

هەناردەکردنی هەڕەشەکان لەنێوان سعودیە و ئێران، ئەگەری پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا زیاتر دەکات ، کە لەوانەیە لوبنان و حیزبوڵڵای ئەو وڵاتە گەڕی یەکەمی شەڕی ناوچەکە بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە