پەروەردەی تایبەت
پەروەردەی تایبەت
لە وڵاتی عێراق و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، کەمافی خۆیانە شانبەشانی منداڵانی ئاسایی بخوێنن و خزمەتبکرێن، بەڵام ئەم منداڵانە بەبێ ویستی خۆیان کۆمەڵێک گرفت و هەڵسوکەوتی نامۆ و تایبەت بەخۆیان هەیە، ئەم هەلسوکەوتانە وایان لێدەکات کە پێویستیان بە پەروەردەیەکی تایبەت بەخۆیان هەبێت، ئەم بەڵگەفیلمە باس لە کێشەو گرفتەکانی ئەم منداڵانە دەکات، هاوکات ئاورێک دەداتەوە لەوکەسانەی کە بونەتە قوربانی خزمەتکردن و فێرکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەروەها سەرجەم ئەو کەمتەرخەمیانەی کە حکومەت و پەروەردەی گشتی دەرهەق بەم منداڵانە و کەسوکاریان و مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت کردونی، هەتا کاتی تەواوبونی ئەم بەڵگە فیلمە کێشەکان بە هەڵواسراوی و بێ ئاوڕدانەوە و چارەسەر ماوەتەوە.
دەرهێنانی زانا نەوزاد و محەممەد مستەفا
کامێرا حەیدەر عومەر
مونتاژ کرمانج فەرەج