وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

دۆکیۆمێنتاری

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • مام جەلال
  • بەڵێ
  • هاوینەهەواری کوردستان
  • رۆژە سەختەکان
  • جوان حاجۆ
  • گەڕانەوە
  • هەلەبجە پاش کیمیاباران
  • کوک - رزگایخوازانی نەتەوەی کوردستان
  • ئەنوه‌ر تۆڤی
  • کاوە جینۆسایدی رێکخراوێک
  • وێنە نەبینراوەکانی ئەنفال
  • کوردستان سەدەیەک دوای سایکس پیکۆ
  • جیهاد لە ئەوروپا
  • سۆمالیلاند: راستكردنەوەی هەڵەیەك
  • جەوهەرێکی کورد - سۆرانی

وێنە نەبینراوەکانی ئەنفال

 
 
لە سەرەتاى ساڵانى حەفتادا پیاوێک بەناوى حاجى کاکەوڵا، دەبێتە وێنەگرلە شارۆچکەی ئاغجەلەر، ئەو کات نزیکەى شەست گوندى گەرمیان سەر بەم شارۆچکەیە دەبن، خەڵکى گوندەکان بۆ وێنەى ناسنامەى بارى شارستانى و گرێبەستى هاوسەرگیرى دێنە لاى حاجى کاکەوڵا بۆ وێنەگرتن، ئەمە جگە لەوەى کە بەشێکى زۆر لە گوندە دوورەدەستەکان، کاکەوڵاى وێنەگر خۆى و کامێرا شەمسیەکەى، دواى بڕینى رێیەکى دوور بە پێى و بە وڵاخ دەچێت و بۆ ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و وێنەى سەرجەم خەڵکى گوندەکە دەگرێت و خێزان بە خێزان بەشێوەیەکى ورد لە ناو فایل و زەرفى جیاوازدا هەڵیان دەگرێت، هەر کات ئەو کەسانە چوبێتنەوە بۆ وێنە گرتن کاکەوڵا نێگەتیڤى وێنەکانى خستۆتەوە ناو هەمان فایل، کە ئەمەش کارێکى زۆر وردەکارانە و لە دیدێکى ئەرشیفیانەوە دروستبووە، دواى ئەوەى وێنەى یەکە یەکەى ئەندامانى خێزانەکان دەگرێت، دواتر وێنەیەکى سەرجەم ئەندامانى خێزانەکە پێکەوە دەگرێت..

 ئەوەى سەرنجراکێشە، کاکەوڵا تا ساڵى 1991 بەردەوام دەبێت لە وێنەگرتن، لە کۆڕەوە ملیۆنیەکەى هەمان ساڵدا بۆ ئەبەد حاجى کاکەوڵا ون دەبێت و هیچ هەواڵێکی نامێنێت.. بەڵام لە دواى خۆى نزیکەى یانزە هەزار نێگەتیڤ وێنە بەجێدەهێڵێت، لەو کاتەدا جگە لە کەسانێکى کەم وەک مامۆستا جەمالى براى حاجى کاکەوڵا دەزانن کە ئەوە چ گەوهەرێکە بەجێماوە، بەڵام کەس گرنگى پێنادات، وێنەکان لەم شوێن بۆ ئەو شوێن لەم دوکانى وێنەگرى بۆ ئەو دوکانى وێنەگرتن دەگوزرێنەوە، تا ئەوکاتەى کەسێک بە ناوى هێمن، کە یەکێکە لە چالاکوانی بوارى ئەنفال و جینۆساید، ئەم وێنانەى دەست دەکەوێت و دەست دەکات بە سکانکردنەوەیان، بە هاوکارى رێکخراوى وادى ئەڵمانى وێنەکان چاپ دەکاتەوە، ئەو کات دەزانێت کە زۆرینەى کەسى ناو وێنەکان ئەنفالکراون و وێنەکان بۆ کەسوکارى ئەنفالکراوەکان دەباتەوە، زۆرینەى ئەو کەسانەى وێنەکانیان بۆ دەباتەوە پێشتر هیچ وێنەیەکى کەسە لەدەستچوەکانیان نەماوە و ئەوە بۆ یەکەمینجارە ئەو وێنانە دەبیننەوە.. فیلمەکە چیرۆکى وێنە نەبینراوەکانى ئەنفالە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.235 seconds