چیرۆکی ئەو ئافرەتانەی بەهۆی وەرزشەوە بەسەر نەخۆشیدا سەرکەوتن

چیرۆکی ئەو ئافرەتانەی بەهۆی وەرزشەوە بەسەر نەخۆشیدا سەرکەوتن

وەرزینی ئەمجارە هەڵوەستەی لەسەر ژیان، ئەزموون، کاری رۆژانەی ئەو خانمانە کرد کە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون و بەهۆی نەخۆشییەوە بەسەر ئەو نەخۆشییانەدا سەرکەوتوون.

بەرنامەکە سەنتەری راهێنان و ئایرۆبیکی رێکخراوی کەژوانی بەسەرکردەوە کە تێیدا دەیان ئافرەتی گیرۆدەبووی نەخۆشییە درێژخایەنەکان مەشقدەکەن و بەهۆی ئەو مەشقانەوە ئومێدیان بۆ نێو ژیانی خۆیان گێڕاوەتەوە.

بەرنامەکە قسەی چەندین خانمی ناو سەنتەرەکەی گواستەوە کە باس لە ئەزموونی سەرکەوتن بەسەر نەخۆشییەکاندا دەکەن بەهۆی وەرزشەوە.

لە بەشی دووەمی بەرنامەکە ستافی ئەو رێکخراوە بەیاوەریی خانمە نەخۆشەکان گەشتێکیان بۆ ئەشکەوتی هەزارمێرد ئەنجامدا و لەوێ جیا لە بەسەربردنی کاتێکی خۆش و پشوودان و تێکەڵبوون بە سرووشتی ناوچەکە، بەشداربووان کۆرسێکی یۆگایان وەرگرت.

وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو کاژێر ١٠:٣٠ پێشکەشدەکرێت.
وەرزین لە پرۆدیوسەر و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا.