چیرۆکی ئەو کچە پیرەمەگروونییەی 7 جار ریکۆردی خۆی شکاندووەتەوە

24 February 2020
چیرۆکی ئەو کچە پیرەمەگروونییەی 7 جار ریکۆردی خۆی شکاندووەتەوە

گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو کچە پیرەمەگروونییەی حەوت جار ریکۆردی 100 مەتر بەربەستی خانمانی عێراقی شکاندووە، بەشیكی گرنگی وەرزینی ئەنجارەیە.

وەرزین لە پیرەمەگروونەوە هەڵوەستە لەسەر ئاست و ئاستەنگەکانی بەردەم وەرزشی پیرەمەگروون دەکات.

بەرنامەکە چەندین بەش و تیمی جیاوازی شارەکە بەسەردەکاتەوە.

تیپی تۆپی پێی دووکان و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە لیگێکی بەرزتری کوردستان و بەسەرکردنەوەی یاریزانێک کە پیرەمەگروونییەکان بە سیمبولی وەفاداری بۆ شارەکەیانی ناودەبەن لە تیپی تۆپی پێی یانەکەدا بەسەردەکرێنەوە.

بەرنامەکە هەڵوەستە لەسەر 10 ساڵ یاریکردن و لە لوتکەدا مانەوەی دڵسۆز عوبێد دەکات کە خاوەنی ریکۆری 100 بەربەستی عێراقە.

دڵسۆز باش لە نهێنی مانەوەی لەو ئاستەدا دەکات و وەرزین ژمارە پێوانەییەکانی لە گرافیکێکی تایبەتدا دەخاتە روو.

فوتساڵی کچانی پیرەمەگروون و رووکرنی ژمارەی زۆری خانمانی ئەو شارۆچکەیە بۆ فیتنیس و لەشڕێکی دەبنە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان، مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا و وێنەگرتنی کارزان یونس و سۆران ساڵح.

شۆیەکە لە نێوەڕاستی هەفتەدا دەکرێت، واتە ئەوکاتەی کە خولی هەفتانەی یارییەکانی تۆپی پێ

تەواوبوون و خولی نوێ دەستپێدەکات لەماوەی رۆژێک یان دوو رۆژدا. شۆیەکە دوو بەش دەبێت.

بەشی یەکەم باسی هەفتەی رابردوو دەکات و بەشی دووەمیش باسی هەفتەی داهاتوو دەکات.