سەرلەنوێکردنەوەی یانەی چوارقوڕنە، وەرزشوانانی ئەو دەڤەرەی دڵخۆشکردووە
دوای هەشت ساڵ لە داخستن، جارێکی دیکە یانەی وەرزشی چوارقوڕنە کرایەوە و ئەوەش دڵخۆشییەکی بێوێنەی لای وەرزشوانانی ئەو شارۆچکەیە دروستکردووە.
وەرزین هەڵوەستەی لەسەر گەڕانەوە و سەرلەنوێکردنەوەی یانەی چوارقوڕنەکردووە و چەندین تیم و یاریزانی جیاوازی شارۆچکەکە بەسەردەکاتەوە.
تیپی فوتساڵی کچانی چوارقوڕنە خۆی بۆ بەشداریکردن لە خولی پلە یەکی کوردستان ئامادە دەکات و تیمەکە بەچەندین یاریزانی نوێوە پاش ساڵانێک دابڕان لەو خولە دەگەڕێتەوە بۆ رکابەریکردن.
یانەی چوارقوڕنە پاش دروستبوونەوەی، تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی دروستکردووەتەوە و تیمەکە لە مەشقکردن بەردەوامن، تیپی یەکەمی یانەکەش بەهەمان شێوە خۆی رێکخستووەتەوە و دەیەوێ بەشداری لە خولەکانی کوردستاندا بکات.
لە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆنگفۆدا، چەندین یاریزان مەشق لەسەر ئەو یارییە دەکەن و راهێنەرانی یارییەکە دەڵێن دەیانەوێ کار بۆ ئەوە بکەن کچانی چوارقوڕنە یەکەم کچی کوردستان بن کە دەبنە یاریزانی ئەو یارییە و بۆ ئەوەش ئێستا دوو کچ لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرەکاندا مەشقدەکەن.
وەرزین یاریزانێکی 43 ساڵی کۆنگفۆ بەسەردەکاتەوە کە چەندین جووڵەی سەرنجڕاکێش ئەنجامدەدات.
گولستان ئەحمەد یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە بەسەرکراوەکانی چواقرقوڕنە لەلایەن وەرزینەوە. گوڵستان راهێنەری فیتینسە و بۆخۆی یاریزانی هێزی لەشە و نازناوی کوردستانیشی بەدەستهێناوە.
ئەو خەون بەوەوە دەبینێت بەناوی کوردستانەوە بەشداری پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکان بکات.
وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو 9:30 پێشكەشدەکرێت.
وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان، مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا، وێنەگرتنی کارزان یونس.