وەرزشوانانی پێنج تیمی جیاوازی وەرزشی لە وان، چۆن ژیان بەڕێدەکەن؟
ئەمجارەش وەرزین هەڵوەستەی لەسەر وەرزش و وەرزشوانانی شاری وان لە باکووری کوردستان کرد.
بەرنامەکە بەشێکی دیکەی زنجیرەی وەرزینەکانی شاری وانە کە لە ماوەی رابردوودا تۆمارکراون.
بەرنامەکە هەڵوەستە لەسەر پێنج تیمی جیاوازی ئەو شارە و یاریزانانی کچ و کوڕی ئەو پێنج تیمە دەکات.
کۆی ئەو تیمانە لە سەنتەری وەرزشی شارەکەدا کۆدەبنەوە و مەشقدەکەن و دەیانەوێت بە ئاستی بەرزتر بگەن لەسەر ئاستی وەرزشەکانی خۆیان.
وەرزشوانانی ئەو شارە دانیپێدادەنێن کە ئاستی ئەوان بەبەراورد بە تیمەکانی دیکەی شارەکانی نزیکی خۆیان وەک پێویست نییە، بەڵام دووپاتیدەکەنەوە کە ئەوان دەیانەوێ ئاستی خۆیان بەرز بکەنەوە.
تیمەکانی شارەکە لە یارییەکانی بۆکسین، زۆرانبازی، تۆپی سەرمێز، باسکە و باسکەی ئۆڵۆمپیدا هەمووان سەرقاڵی مەشکردنن لەسەر دەستی راهێنەرەکانیان.
چەندین یاریزان و راهێنەری ئەو تیمانە قسەیان بۆ وەرزین کردووە و باس لە دۆخ و ئاستی تیپەکانیان دەکەن. یاریزانانی باسکەی پارائۆڵۆمپی شارەکە لەوە دەدوێن کە یاریکردنی ئەوان چ گۆڕانکارییەکی لە ژیان و بیرکردنەوەیان لە ژیان دروستکردووە.
وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 پێشکەشدەکرێت.
وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکێشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان، مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا، وێنەگرتنی هونەر بەکر.