کەمپی زاخۆ لە ئەرمینیا و نهێنییەکانی ژیانی جاسم محەمەد

کەمپی زاخۆ لە ئەرمینیا و نهێنییەکانی ژیانی جاسم محەمەد

وەرزینی ئەمجارە لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیاوە ئامادەکراوە و تایبەت بوو بەو کەمپی مەشقەی یانەی زاخۆ لەو وڵاتە ئەنجامیدا.

بەرنامەکە قسەی لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی کەمپەکە و ئەنجامی یارییە دۆستانەکانی یانەی زاخۆ لە ئەرمینیا کرد، ئەمە جیا لە دوواندنی یاریزانان و راهێنەر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ کە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاستی کەمپەکە کردووە.

لەم وەرزینەدا ئەندام پەرلەمانێکی ئەرمینیا قسە لەسەر هاوکاریکردنی یانەی زاخۆ بۆ کردنەوەی کەمپەکەی دەکات، ئەمە جیا لە لێدوانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرمینیا کە رایدەگەیەنێت ئامادەیە لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندی وەرزشی لە نێوان کوردستان و ئەرمینیادا دروست بکات.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر 22:05 پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری سەفین تەها، دەرهێنانی سامان عەدنان، مۆنتاجی مەسعود مستەفا و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد.