ئەندامێکی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەڵمانیا: کەرتی تەندروستیی وڵاتەکە پشتی بە سووریاییەکان بەستووە
سووریایەکی نوێ چۆن دەبێت و دەرفەتەکانی گەڕانەوەی پەنابەران چین؟ لەمیا قەدوور، ئەندامی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (کە خۆیشی بە بنەچە سووریاییە)، لەگەڵ شاندێک کە یۆهان ڤادەفوول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاشی تێدابوو، چوونە سووریا، بۆئەوەی لەنزیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ئەوێ بکەن، ڤادەفوول پاش سەردانەکە رایگەیاند، "رەوشی سووریا لە دۆخی ئەڵمانیای ساڵی 1945 خراپترە."