ژنێکی عەفرینی لە رێگەی ئەنیمەیشنەوە کولتووری کوردی دەناسێنێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مەی دۆست
هونەرمەند نێرۆز هۆری
هونەرمەند نێرۆز هۆری
نیشانەکردن نێرۆز هۆری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نێرۆز هۆری، ژنێکی هونەرمەندی خەڵکی عەفرینە و لە هۆڵەندا نیشتەجێیە، لە رێگەی کاری ئەنیمەیشنەوە کولتوور و بەرخودانی خەڵکی شارەکەی و جلوبەرگی کوردی دەناسێنێت.
 
منداڵەکەی کە ئۆتیزمی هەیە، بووەتە سەرچاوەی ئیلهام و پاڵنەری سەرەکیی کارە هونەرییەکانی. هۆری، بەهۆی بەرهەمەکانییەوە لە شاریقەی ئیمارات خەڵات کراوە و هەوڵدەدات لە رێگەی ئەنیمەیشنەوە کارەکانی زیاتر پەرەپێبدات. 
 
دایکێکی گەنج لە گۆشەیەکی بچووکی ماڵەکەیدا بە رەنگ و خەیاڵ چیرۆکی بەهێز دەگێڕێتەوە و وێنە کارتۆنییەکانی پڕن لە هێمای کوردی.
 
خۆر، زەیتوون و جلوبەرگی کەلەپووری لە هونەرەکەیدا رەنگیان داوەتەوە و جیهانێکیان دروستکردووە کە مۆدێرنە و بە قووڵی بەستراوەتەوە بە کەلەپوورەوە.
 
نیرۆز هۆری، خەڵکی شاری عەفرینە، بە دیزاینە بێوێنەکانی ئازار و بەرخودانی گەلی کورد دەخاتە نێو کارەکتەرەکانییەوە و دەنگ بە چیرۆکی نەوەیەک دەبەخشێت.
 
نیرۆز هۆری، شێوەکار، رایگەیاند: "لەگەڵ شەڕی عەفرین، بە هەستێکی زۆرەوە دەستمان پێکرد. ویستمان هونەری وێنەکێشان لەبارەی کورد و ئازارەکانیانەوە پێشکێش بکەین، بەتایبەتی کە کۆمەڵگەی کوردی بەردەوام ئازار دەچێژێت.
 
بەهرەکەی ناسێنراوە و لە شاریقەی ئیمارات خەڵاتێکی وەرگرتووە، بەڵام ئەمە تەنیا هەنگاوێکە لە گەشتێکی درێژتردا. ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە بچێتە نێو جیهانی ئەنیمەیشن و کارەکتەر و چیرۆکەکانی لەسەر شاشە زیندوو بکاتەوە.
 
نیرۆز هۆری، گوتیشی: "هەست دەکەم کارەکەم سنووردارە، بۆیە پێویستە چالاکییەکانم لەبارەی چیرۆکە کورتەکانەوە زیاتر بکەم، چونکە حەزم لەم بوارەیە و تێیدا باشم. دەتوانم خزمەتی کۆمەڵگەکەم بکەم و لە داهاتوودا سوودی هەبێت، ئەمە بۆ منداڵانیش باشە".
 
نیرۆز ماوەی شەش ساڵە لەگەڵ ماڵباتە بچووکەکەیدا لە هۆڵەندا دەژی و زۆرجار ئیلهام لە خۆشەویستیی بۆ کوڕە ئۆتیزمەکەی وەردەگرێت. ئەمەش ئامانجێکی نوێی پێ بەخشیوە کە هونەرەکەی بۆ کتێب و فیلمی کارتۆنی بۆ منداڵانی ئۆتیزم بەکاربهێنێت.
 
ئەو دەیەوێت یارمەتییان بدات خۆیان و جیهانیان بە شێوەیەکی نەرم و ببینن و هاوکات کۆمەڵگەش لەبارەی ئۆتیزمەوە هۆشیار بکاتەوە.
 
نیرۆز هۆری، ئاماژەی بەوەشکرد: "دوو ئامانجم هەیە؛ یەکەمیان ئەوەیە شتێک بۆ منداڵانی ئۆتیزم دروست بکەم، وەکو کتێبێک، بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر ئەم حاڵەتە بناسن و لە داهاتوودا بتوانین پشتگیریی ئەو منداڵانە بکەین کە لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان تووشبووی ئۆتیزمن. ئەو منداڵانە فەرامۆش کراون، کەس پشتگیرییان ناکات و لە ماڵەوەن. دەمەوێت لە رێگەی وێنەکانمەوە چیرۆکیان بۆ دروست بکەم، بیانفرۆشم و داهاتەکەی بۆ خزمەتی ئەوان بێت. ئامانجی دووەمیشم ئەوەیە کولتووری کوردی لە رێگەی وێنەکانمەوە دەربخەم و فیلمی ئەنیمەیشنی لەسەر دروست بکەم".
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمۆسی شالامێ و کایلی جێنەر، لۆس ئەنجلس. وێنە؛ AFP

تیمۆسی شالامێ و کایلی جێنەر بە جلی پڕتەقاڵییەوە بوونەتە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە میانی رێوڕيسمی نمایشکردنی فیلمی نوێی (Marty Supreme) لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، دەرکەوتنی تیمۆسی شالامێ و کایلی جێنەر نەک تەنیا بەهۆی رەنگی جلەکانیانەوە، بەڵکو بەهۆی نمایشکردنی خۆشەویستییەکەیانەوە بووەتە مژاری گەرمی میدیا جیهانییەکان و کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە جیابوونەوەیان دەکرد.