لە شارباژێڕ گەنجێک بە گازی سۆپا خنکا؛ هاوڕێکەی لەژێر چاودێریدایە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نزار جەزا
A+ A-

رووداو - سلێمانی

لە گوندی باڵخی ناحیەی گاپیڵۆن، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان بەهۆی گازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا و هاوڕێیەکی بەهۆی هەمان رووداوەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو لەنێو باخێکدا روویداوە. سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 26 ساڵە و هۆکارەکەی گازی سۆپا بووە. هاوڕێکەشی کە بەرکەوتەی گازە، ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریی پزیشکدایە."
 
قوربانییەکە ناوی (شیروان جەبار)ـە و خێزاندارە و باوکی کوڕێکی تەمەن سێ ساڵانە.
 
ئاری لەتیف حەمە، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دادین بۆ ئەوەی هۆکاری تەواوەتیی رووداوەکە دیاری بکرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە